| سه‌رۆكى یه‌كێتیى شه‌تره‌نجى عیراق |
|
|
| Tuesday, 22 July 2008 | |
|
دواى كۆتایهاتنى جه‌وله‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مى یارییه‌كانى چواره‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى تیپى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب، هه‌ردوو تیپى یانه‌ى به‌ریدى به‌غداد و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، خۆیان له‌پله‌كانى یه‌كه‌م و سێیه‌مى ریزبه‌ندى تیپه به‌شداره‌كاندا بینیوه‌ته‌وه كه‌لێره‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ردوو تیپ تاكۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئه‌گه‌ر بێت و به‌و ئاسته‌وه یاریبكه‌ن، تیپى یانه‌ى به‌رید له‌و پێگه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ئه‌نجامى باشتر ده‌سته‌به‌رده‌كات و ده‌توانێت خۆى بگه‌یه‌نێته پله‌كانى سه‌روتر. سه‌باره‌ت به‌دوو یانه‌ى ناوبراوى به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌داو ئه‌و ئه‌نجامه باشانه‌ى تاكو ئێستا به‌ده‌ستیانهێناوه، زافر عه‌بدولئه‌میرى سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عیراق-ى یاوه‌رى وه‌فدى دوو تیپى ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ئاستو چۆنییه‌تى به‌رِێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتییه‌كه و ئاستى یانه به‌شداره‌كان وتى: پاڵه‌وانێتییه‌كه یه‌كێكه له‌پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب و له‌سىَ پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى تیپى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب به‌هێزتره، بۆ یه‌كه‌مجاره چه‌ندین یاریزانى به‌هێزو ناودار له‌چه‌ندین یانه‌ى به‌هێزى وڵاتانى عه‌ره‌ب، به‌شداریان له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا كردووه، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له‌زۆربه‌ى رووه‌كانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌رِووى هونه‌رییه‌وه تائێستا سه‌ركه‌وتووه‌و هیچ كه‌موو كورِییه‌كى نییه.له‌باره‌ى تیپى پێشمه‌رگه سلێمانى و به‌ریدى به‌غداد له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عیراق وتى: به‌وئاسته باشه‌ى كه‌تاكو ئێستا ئه‌و دوو تیپه یاریى پێوه‌ده‌كه‌ن، واچاوه‌رِوانده‌كه‌م كه هه‌ردوو تیپه‌كه له‌پله یه‌كه‌مییه‌كاندا بمێننه‌وه، به‌ڵام بوونى چه‌ندین یانه‌ى به‌هێزى تریش له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا وامان لێده‌كات كه‌بڵێن كێبرِكێكردن له‌سه‌ر نازناوى پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌هێزه و هه‌روا بۆ هیچ تیپێك ئاسان نییه پله‌ى یه‌كه‌مى بگرێت، له‌كۆتایدا ناوبراو هیواى خواست كه‌له‌داهاتوودا یاریزانانى تر‌ى شه‌تره‌نجى عیراق بتوانن له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شداریبكه‌ن و ئه‌نجامى باش ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان