| پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت |
|
|
| Tuesday, 22 July 2008 | |
|
سه‌عات (10:00) به‌یانى و (6:00) ئێواره‌ى رۆژى (21/7)، له‌هۆڵى ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ى شارى عه‌ده‌نى یه‌مه‌ن، له‌پێنجه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا، به‌دوو جه‌وله‌ى تر، كۆتایى به‌جه‌وله‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مى یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه هات. له‌جه‌وله‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و رۆژه‌دا، تیپى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌و سىَ یارییه‌ى كه‌به‌رامبه‌ر تیپى یانه‌ى (موحافه‌زه‌ى)ى سوریا ئه‌نجامیاندا، یارییه‌ك به‌بردنه‌وه‌و یارییه‌كیش به‌یه‌كسانبوون و ئه‌وى تریشیان به‌دۆرِاندن كۆتایپێهات. وه‌ك رۆژانى رابردوو دڵپاك ئیسماعیل له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كانى خۆى به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌بوو توانى یارییه‌كه‌ى له(فاتمه جه‌لده) بباته‌وه ژماره‌ى بردنه‌وه‌كانى بگه‌یه‌نێته (6) بردنه‌وه، چنار وریا-ش یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر (نیبال جه‌لده) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات و زینه باسل-یش به(ئه‌فامیا ئه‌لحه‌مید مه‌حمود) دۆرِا. هه‌مان رۆژ و له‌جه‌وله‌ى دووه‌مدا، سىَ یارییه‌كه‌ى تر‌ى یاریزانه‌كانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به‌رامبه‌ر تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى (ئه‌لشاریقه)ى ئیمارات بوو كه‌ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش به‌بردنه‌وه‌یه‌ك و دوو یه‌كسانبوون كۆتایپێهات، له‌م جه‌وله‌یه‌دا بردنه‌وه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى زینه باسل له (ئامینه سالم) بوو، هه‌ریه‌ك له‌دڵپاك ئیسماعیل و چنار وریا-ش یارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر (نورا ساڵح و خلود عیسا) به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بوو. دواى كۆتایپێهاتنى ئه‌م دوو جه‌وله‌یه‌ش، تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پله‌یه‌ك له‌ریزبه‌ندى پاڵه‌وانێتیییه‌كه دابه‌زى و له‌دواى تیپى یانه‌كانى (به‌رید-ى به‌غداو لوبنان-ى لوبنانى)، خۆى له‌پله‌ى سێیه‌مدا بینییه‌وه‌و ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانه، له‌دواى كۆتایهاتنى جه‌وله‌ى هه‌شته‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه: 1-یانه‌ى به‌رید/ عیراق (16) خاڵ. 2- یانه‌ى لوبنان/ لوبنان (14) خاڵ. 3- یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى/ عیراق (13)خاڵ. 4- یانه‌ى موحافه‌زه/ سوریا (12,5)خاڵ. 5-یانه‌ى ئه‌لشاریقه/ ئیمارات (11) خاڵ. 6- یانه‌ى ئه‌لشورته/ میسر (11) خاڵ. 7- یانه‌ى كه‌مه‌ران/ یه‌مه‌ن (11) خاڵ. 8- یانه‌ى ئه‌مانه عه‌مان/ ئوردن (10,5) خاڵ. 9- یانه‌ى دوبه‌ى/ ئیمارات (9,5) خاڵ. 10- یانه‌ى مه‌له‌كى/ ئوردن (9) خاڵ. 11- یانه‌ى شه‌باب ئه‌لخه‌لیل/ فه‌له‌ستین (5)خاڵ. 12- یانه‌ى ئه‌لشوعله/یه‌مه‌ن (3) خاڵ. هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌پاڵه‌وانێتیى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)ى كراوه‌دا، به‌هه‌مان شێوه سه‌عات (10)ى به‌یانى و (6:00)ى ئێواره، دوو جه‌وله‌ى یاریكردن ئه‌نجامدرا كه‌ئه‌نجامى زۆزك سه‌ڵاح و حسه‌ین عه‌لى یاریزانانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌هه‌ردوو جه‌وله‌كه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه بوو: -جه‌وله‌ى یه‌كه‌م زۆزك سه‌ڵاح له (عومه‌ر حسه‌ین)ى یاریزانى یه‌مه‌نى برده‌وه‌و له‌جه‌وله‌ى دووه‌میشدا یارییه‌كه‌ى له (عه‌بدولرِه‌حمان نه‌واس)ى یه‌مه‌نى برده‌وه. -حسه‌ین عه‌لى-یش دوویارى ئه‌نجامدا كه‌له‌یه‌كه‌میاندا له (سه‌برى عه‌بدولمه‌ولا)ى یاریزانى یه‌مه‌نى برده‌وه‌و له‌دووم یاریشیدا به‌رامبه‌ر (عه‌لى ئه‌لحیلیه)ى یاریزانى هه‌مان وڵات براوه‌بوو.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان