| رۆناڵدینهۆ پاڵەوانێكی پێویست بوو بۆ ئێمە |
|
|
| Monday, 21 July 2008 | |
|
گاتۆزۆ وتی: ئەدریانۆ گالیانی سەرۆكی یانەكەمان كارێكی زۆر باشی كرد،كە رۆناڵدینهۆی هێنایە ریزەكانی یانەكەی، چونكە ئەو یاریزانە گەورەیە پاڵەوانێكە كە ئێمە لەمێژە پێویستیمان بەیەكێكی وەك ئەو هەیە، گاتۆزۆ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا ستایشی رۆڵی گالیانی كردوو گوتی: متمانەی تەواومان بەگالیانی هەیە كەتاكو 31ئابی داهاتوو كە دوا ماوەی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی هاوینەی یاریزانەكانە، كە كۆمەڵێك یاریزانی نوێ بێنێتە ریزەكانی یانەكەمان، كە لەراستیدا ئامانجی ئەمساڵمان گەڕانەوەیە بۆ ئاستی جاران و ركابەریكردنە لەسەر نازناوەكان. ئا/بهرزان |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی كاریرا دیلو سپۆرتی ئیتاڵی بەناوبانگ، جینارو گاتۆزۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو بۆندەی كە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی بەرازیلی مۆركردووە.