| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
گڕی باباگوڕگوڕ هه‌ولێری سوتان |
|
|
|
Monday, 21 July 2008 |
|
له‌خولی بژارده‌ی عێراقیدا یانه‌ی كه‌ركوك له‌یاریگای خۆی به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه.
له‌یاریگای كه‌ركوك‌و له‌میانه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراقیدا، یانه‌كه‌ی شاری باباگوڕگوڕ گڕی له‌هه‌ولێر به‌ردا‌و به‌گۆڵێكی دڵدار ئیبراهیم له‌خوله‌كی 44 لێی برده‌وه.
ئه‌م بردنه‌وه به‌نرخه یانه‌ی كه‌ركوكی گه‌یانده پله‌ی دووه‌م به‌كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ له‌پاش یانه‌ی هه‌ولێر كه له‌پێشه‌نگی ئه‌م گروپه‌دایه‌و 10 خاڵی هه‌یه.
هه‌ر له‌یاریه‌كانی ئه‌م گروپه‌دا مینا‌و سه‌ناعه به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ر بوون، له گروپی دووه‌میشدا یانه‌ی كاره‌با 3ـ1 له نه‌فتی جنوبی برده‌وه‌و كه‌ربه‌لا‌و دهۆك به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
بڕیاره سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ئه‌م یارییانه ئه‌نجام بدرێت: له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م له‌شاری نه‌جه‌ف شورته ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌جه‌ف‌و یانه‌ی پێرسیش له‌شاری دهۆك میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.
داره‌وان قادر راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ركوك كه دوو هه‌فته‌یه بووه به‌راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ركوك‌و یاریكه‌ری پێشووی یانه‌كه‌یه‌و شوێنی ئوسامه نوری گرته‌وه، له‌لێدوانێكی تایه‌تدا به‌ئاوێنه‌سپۆرتی راگه‌یاند "له‌پاش یاریه‌كه‌ی مینا‌و گۆڕانی راهێنه‌ر، یانه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، توانیمان شیرازه‌ی تیپه‌كه بگرینه‌وه، وره بۆ یاریكه‌ران بگه‌ڕێنینه‌نه‌وه".
داره‌وان وتیشی "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی رابردوو ته‌نها گرنگیمان به‌لایه‌نی ده‌ره‌ونی یاریكه‌ران داوه، وانه‌ی تایبه‌تیمان پێ وتوون، له‌باره‌ی هێزی هه‌ولێر‌و ئاستی ئه‌و یانه‌یه كه زۆربه‌ی یاریكه‌رانی له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن".
دره‌وان سه‌باره‌ت به‌نه‌خشه‌ی بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئاوێنه‌سپۆرتی راگه‌یاند "ئێمه گرنگیماندا به ته‌نینی هێڵی ناوه‌راست دا كه‌سه‌رچاوه‌ی هێزی یانه‌ی هه‌ولێره، هه‌روه‌ها داوامان له‌هێرشبه‌ران كرد كه سوود ببینن له هاتنه پێشه‌وه‌ی یاریكه‌رانی هێڵی به‌رگریان، له‌و ساتانه‌دا فرسه‌تیان لێ بهێنین‌و گۆڵیان لێ تۆمار بكه‌ین".
ئاوێنه‌سپۆرت
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|