| شاكر مه‌حمود ده‌ست به‌كار بوو |
|
|
| Sunday, 20 July 2008 | |
|
دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی سلێمانی گرێبەستێکی لەگەڵ ڕاهێنەر(شاکر مەحمود)دا ئیمزا کرد بۆ ئەوەی لەوەرزی نوێی (2008-2009) ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەکە لەئەستۆ بگرێت،ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه (20/7/2008)شاكر مه‌حمود یه‌كه‌مین مه‌شقی به یاریزانانی یانه‌كه كرد. سه‌ره‌تا شاكر مه‌حمود چه‌ند ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌یاریزانه‌كان كردوو رایگه‌یاند: دڵخۆش و شادمانم كه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانیم له ئه‌ستۆ گرتووه، پێش ئیمزا كردنی بۆنده‌كه‌شم له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی دوو بۆندم ره‌ت كرده‌وه كه‌له‌هه‌ردوو وولاَتی ئیمارات و سعودیه‌وه بۆم هاتبوو، چونكه ده‌مه‌وێت خزمه‌ت به وولاَته‌كه‌م و به‌شاری سلێمانی بكه‌م.
پاشان رایگه‌یاند سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی ده رۆژ كار ده‌كه‌ین له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان، پاشان ووتی له‌سه‌رتای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه مه‌شقه‌كانمان چرِده‌كه‌ینه‌وه‌و پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانان به‌شداری مه‌شق و راهێنانه‌كان بن، به‌هیچ جۆرێكیش رێ به‌هیچ یاریزانێك ناده‌م ئاماده نه‌بێت. شاكر كه له‌یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی كه له‌ژێر نۆژه‌ن كرنه‌وه‌دایه ئێسته رایگه‌یاند، هیوادارم به زوترین كات یاریگاكه‌مان ته‌واو ببێت، چونكه پێش ئه‌وه‌ی بێمه یانه‌ی سلێمانی من راهێنه‌ری یانه‌ی (كاره‌با) بووم ، توانای مادی یانه‌كه زۆر لاواز بوو ته‌نیا خاوه‌نی یاریگایه‌كی باش و ده‌سته‌یه‌كی كارگێرِی باش بوین، یاریزانه‌كانیشم له ئاستی یاریزانانی یانه‌ی سلێمانیدا بوون، توانیشمان دوو یاری له یانه‌ی زه‌ورا به‌رینه‌وه‌و دوو جاریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته یه‌كسان بین و پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌ده‌ست بێنین. پاشان رایگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و پێرس و كه‌ركوك یاری ده‌كه‌ین ، ئه‌و یانانه‌ش ئێسته له خولی بژارده‌دا یاری ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه یاریزانه‌كانی توانای جه‌سته‌ییان دانه‌به‌زیوه ، پێویسته له‌سه‌رمان گرنگییه‌كی ته‌واو به‌م لایه‌نه بده‌ین. له‌كۆتایی ووته‌كه‌شیدا شاكر مه‌حمود كه‌پێوه‌ی دیار بوو ده‌یه‌وێت ئه‌نجامێكی به‌رچاو بۆ یانه‌ی سلێمانی ده‌سته‌به‌ر بكات رایگه‌یاند، وه‌رزی نوێ یانه‌ی سلێمانی تیپێكی ئاسان نابێت و ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێت، واده‌كه‌ین هه‌موو تیپه‌كان حسابێكی تایبه‌تیمان بۆ بكه‌ن و سوریشین له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو. پاشان مه‌لا جه‌بار سه‌رپه‌شتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی پێی راگه‌یاندین ، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكدا به‌هاوكاری كاپتن شاكر بۆندمان ئیمزا كردووه ، به‌لاَم ناوی یاریزانه‌كان ئاشكرا ناكه‌ین تا خولی بژارده‌ی عێراق كۆتایی نه‌یه‌ت. جێی باسە (شاکر مەحمود) پێشتر ڕاهێنەری هەریەک لەیانەکانی (شورتە ، سەڵاحەدین ، سەماوە ، پێرس، جەیش ، کارەبا) بووەو ، وەک یاریزانیش یاری بۆ هەریەک لەیانەکانی (شورتە و شەباب و ئەمانە و قوەجەویە و ڕەشید و سەناعە) کردووە. ئا/بێوه‌ی ئه‌حمه‌د |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









به‌مه‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێی هه‌ردوو خولی كوردستان و عێراق تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ، به‌راهێنه‌رایه‌تی (شاكر مه‌حمود) ده‌ستی به‌راهێنان كرد.
شاكر به‌رده‌وام بوو ووتی ده‌مه‌وێت هه‌مووان به رۆح له‌گه‌ڵ یانه‌كه بن ، چونكه یانه‌كه به‌ناوی شاره‌كه‌وه‌یه‌و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، هیچ جۆره كێشه‌و ناكۆكییه‌كیش له ریزی یاریزاناندا قابیلی قبوڵ نییه‌و به‌هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی ده‌كه‌ین.