| پیێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌پله‌ى دووه‌مدا مایه‌وه |
|
|
| Sunday, 20 July 2008 | |
|
سه‌عات (1)ى پاش نیوه‌رِۆى (20/7)، له‌هۆڵى ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ى شارى عه‌ده‌نى یه‌مه‌ن، له‌چواره‌م رۆژى پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا، جه‌وله‌ى پێنجه‌مى یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجامدرا. تیپى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌و سىَ یارییه‌ى كه‌به‌رامبه‌ر تیپى یانه‌ى (ئه‌مانه عه‌مان)ى ئوردن-ى ئه‌نجامیدا،له‌دوو یاریاندا براوه‌بوو و ئه‌وى تریشیان به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات.
دواى كۆتایپێهاتنى ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش، تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌دواى تیپى یانه‌ى به‌رید-ى به‌غداوه، كۆى خاڵه‌كانى له(7) خاڵه‌و بۆ (9,5)خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و له‌پله‌ى دوومى ریزبه‌ندى یانه به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا مایه‌وه.
ئ 1-یانه‌ى به‌رید/ عیراق (12,5) خاڵ. 2- یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى/ عیراق (9,5)خاڵ. 3- یانه‌ى لوبنان/ لوبنان (9) خاڵ. 4- یانه‌ى موحافه‌زه/ سوریا (8,5)خاڵ. 5- یانه‌ى دوبه‌ى/ ئیمارات (8,5) خاڵ. 6-یانه‌ى ئه‌لشورته/ میسر (7,5) خاڵ. 7- یانه‌ى ئه‌لشاریقه/ ئیمارات (7,5) خاڵ. 8- یانه‌ى كه‌مه‌ران/ یه‌مه‌ن (7) خاڵ. 9- یانه‌ى ئه‌مانه عه‌مان/ ئوردن (7) خاڵ. 10- یانه‌ى مه‌له‌كى/ ئوردن (7) خاڵ. 11- یانه‌ى شه‌باب ئه‌لخه‌لیل/ فه‌له‌ستین (3,5)خاڵ. 12- یانه‌ى ئه‌لشوعله/یه‌مه‌ن (1,5) خاڵ.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
دڵپاك ئیسماعیل له(بوشرا ئه‌لشه‌عبى)ى برده‌وه‌و به‌م بردنه‌وه‌یه‌شى، یاریزانى ناوبراو ژماره‌ى بردنه‌وه‌كانى گه‌یانده (5) بردنه‌وه له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا و زینه باسل-یش دووه‌م بردنه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر حسابى (روئا ئه‌لشه‌عبى) ده‌سته‌به‌ركرد، به‌ڵام چنار وریا له‌م یارییه‌شیدا نه‌یتوانى بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ركات و یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر (ره‌زان ئه‌لشه‌عبى) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات.
ه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش دوا ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه، له‌دواى كۆتایهاتنى جه‌وله‌ى پێنجه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه:
هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌پاڵه‌وانێتیى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)ى كراوه بۆ كورِان، هاوكات له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب، جه‌وله‌ى پێنجه‌مى یارییه‌كان ئه‌نجامدراو زۆزك سه‌ڵاح و حسه‌ین عه‌لى یاریزانانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌ناوى عیراقه‌وه به‌شدارن، زۆزك سه‌ڵاح به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌د یه‌حیاى یاریزانى یه‌مه‌نى یاریكرد‌و توانى لێیبباته‌وه‌و یارییه‌كه‌ى حسه‌ین عه‌لى-یش له‌گه‌ڵ عه‌بدولرِه‌حمان نه‌واس-ى یاریزانى یه‌مه‌نى به‌یه‌كسانبوون كۆتایهات.