| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان |
|
|
|
Sunday, 20 July 2008 |
|
دهۆك / هه‌ژار دۆسكی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ڤیڤا بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به نزمی ئاستی یاریزانان لای وه‌زرشدۆستان بێ وه‌ڵام مانه‌وه، راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش پێیوایه خۆ ئاماده نه‌كردن‌و خراپی شوێنی نیشته‌جێبون له وڵاتی سوێد هۆكاری گه‌وره‌ی نزمی ئاستی یاریزانان بوو.
راهێنه‌ر هه‌لبژاره‌ی كوردستان سلێمان ره‌مه‌زان دا وتی " ئێمه به‌بێ خۆ ئاماده‌كردن به‌شداریمان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كرد، جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانمان به‌هۆی پابه‌ندبوون به یانه‌كانیانه‌وه نه‌یانتوانی به‌شداری بكه‌ن."
وتیشی "ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتینه ولاتی سوید كه‌موكوڕیی وه‌ك نه‌بونی یاریگا‌و خراپی خواردن‌و شوێنی حه‌وانه‌وه زۆربوو."
روونیشیكرده‌وه كه رۆژانه له‌سه‌ر یاریگایه‌كی تارتان مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجامده‌دا ، كه یاریزانه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و یاریگایه رانه‌هاتبوون مه‌شق بكه‌ن‌و بووه هۆی پێكانی هه‌ردوو یاریزان ئارام محه‌مه‌د‌و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د كه دو یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌مان بوون.
سه‌باره‌ت به خراپی خواردن ره‌مه‌زان وتی "ماوه‌ی پێنج رۆژ یاریزانه‌كانما سنان‌و سه‌وزه‌واتیان ده‌خوارد، جگه له‌وه‌ی كه شوێنه‌كه شه‌وی نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له جه‌مسه‌ری باكوره‌وه نزیك بوو، یاریزانه‌كان نه‌یانده‌توانی بخه‌ون‌و پشوو بده‌ن."
وتیشی "رێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و دوو یاری دۆستانه ئه‌نجامده‌ین."
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه ئاستی تیپه به‌شداربووه‌كان له‌م خوله‌دا زۆر به‌رز بوو،به‌تایبه‌ت تیپی پادۆنیا كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی له خولی پله یه‌ك‌و دووی ئیتالیا به‌شدارن‌و یارزانێكیشی له یانه‌ی یۆڤه‌نتۆس یاریده‌كات.
وتیشی "هه‌ڵبژارده‌ی سریان ماوه‌ی 25 ساڵه له سوید دامه‌زراوه‌و له خولی پله‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شداره."
دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سامیلاندیش له خولی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاك بێرن‌و 6 یاریزانی تریش له خولی سوید یاری ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و ئاستی ئه‌م هه‌لبژاردانه وه‌ك ئاستی زۆربه‌ی هه‌لبژارده‌كانی عه‌ره‌بی ده‌بینێ.
ئاشكراشیكرد كه هه‌رێمی كوردستان بوو به ئه‌ندامی فیفا‌و له‌ساڵ‌ی 2010 له ئیتاڵیا به‌به‌شداری 10 هه‌ڵبژارده به‌شداریی ده‌كات.
پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤا (Viva World Cup)، دوو ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت‌و تیپی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان، كه له یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند یاریزانێكی كوردی دانیشتووی ئه‌وروپا پێكهاتووه‌و یه‌كه‌مجاره به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی ڤیڤا ده‌كات، له یاریی كردنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی سامیلاند به 2-2 گۆڵ به‌رامبه‌ر بوو، له یاری دووه‌مدا به 3-0گۆڵ له هه‌ڵبژاده‌ی پرۆڤێنسی فه‌ڕه‌نسی برده‌وه و له یاری سێیه‌میشدا به 1-2 گۆڵ به هه‌ڵبژاده‌ی پادۆنیای ئیتاڵی دۆڕا و له چواره‌م یارییدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی سریانی به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوو. له‌دوا یاریشیدا جارێكی دیكه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سامیلاند یاری كرد‌و له‌یاری دیارییكردنی پله‌كانی سێیه‌م‌و چواره‌مدا به 1-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدارییكردنی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا بۆ رێكخستووه‌و ته‌واوی خه‌رجی‌و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردووه.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|