| پیێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دووه‌م بوو |
|
|
| Sunday, 20 July 2008 | |
|
سه‌عات (9:30) به‌یانى و (6:00) ئێواره‌ى رۆژى (19/7)، له‌هۆڵى ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ى شارى عه‌ده‌نى یه‌مه‌ن، له‌سێیه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا، دوو جه‌وله‌ى تر له‌یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجامدرا. له‌جه‌وله‌ى یه‌كه‌مدا تیپى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌و سىَ یارییه‌ى كه‌به‌رامبه‌ر تیپى یانه‌ى (لوبنان)ى لوبنانى ئه‌نجامیاندا،یارییه‌ك به‌بردنه‌وه‌و یارییه‌كیش به‌یه‌كسانبوون و ئه‌وى تریشیان به‌دۆرِاندن كۆتایپێهات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه دڵپاك ئیسماعیل له (دانیال بدروسیان)ى برده‌وه‌و چنار وریا-ش یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر (مایا جه‌لول) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات و ره‌نا سه‌عد-یش به(كه‌ناریك مورادیان) دۆرِا.
ل دواى كۆتایپێهاتنى ئه‌م دوو جه‌وله‌یه، تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌دواى تیپى یانه‌ى به‌رید-ى به‌غداوه، (7) خاڵى كۆكرده‌وه‌و پله‌ى دوومى ریزبه‌ندى یانه به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى گرت. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانه، له‌دواى كۆتایهاتنى جه‌وله‌ى چواره‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه: 1-یانه‌ى به‌رید/ عیراق (10) خاڵ. 2- یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى/ عیراق (7)خاڵ. 3- یانه‌ى ئه‌لشاریقه/ ئیمارات (7) خاڵ. 4- یانه‌ى ئه‌لشورته/ میسر (7) خاڵ.
5 6- یانه‌ى لوبنان/ لوبنان (6,5) خاڵ. 7- یانه‌ى مه‌له‌كى/ ئوردن (6,5) خاڵ. 8- یانه‌ى موحافه‌زه/ سوریا (6)خاڵ. 9- یانه‌ى دوبه‌ى/ ئیمارات (5,5) خاڵ. 10- یانه‌ى كه‌مه‌ران/ یه‌مه‌ن (5) خاڵ. 11- یانه‌ى شه‌باب ئه‌لخه‌لیل/ فه‌له‌ستین (3,5)خاڵ. 12- یانه‌ى ئه‌لشوعله/یه‌مه‌ن (1,5) خاڵ.
-زۆزك سه‌ڵاح به‌رامبه‌ر عه‌لى ئه‌لحلیه‌ى یاریزانى یه‌مه‌نى شكستى خوارد، به‌ڵام له‌جه‌وله‌ى دووه‌مداو یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر خالید سه‌عید-ى یه‌منى به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات. -حسه‌ین عه‌لى-یش دوویارى ئه‌نجامدا كه‌له‌یه‌كه‌میاندا له‌گه‌ڵ موجاهید محه‌مه‌د-ى یاریزانى یه‌مه‌نى یه‌كسانبوو و له‌دووم یاریشیدا به‌رامبه‌ر ئیمانویێل حسه‌ین-ى یاریزانى به‌نگلادیش-ى شكستى خوارد. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
ه‌جه‌وله‌ى دووه‌مدا سىَ یارییه‌كه‌ى تر‌ى یاریزانه‌كانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به‌رامبه‌ر تیپى شه‌تره‌نجى (شورته)ى میسرى ، به‌دوو بردنه‌وه‌و شككستێك كۆتایپێهات كه‌له‌م جه‌وله‌یه‌شدا دڵپاك ئیسماعیل دواى بردنه‌وه‌ى له (ئیمان خه‌لیفه) چواره‌م بردنه‌وه‌ى خۆى تۆماركرد و زینه باسل-یش یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له(یوسرا عه‌لائه‌دین) برده‌وه، به‌ڵام چنار وریا به(مونا خالید) دۆرِا.
- یانه‌ى ئه‌مانه عه‌مان/ ئوردن (6,5) خاڵ.
هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌پاڵه‌وانێتیى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)یشدا به‌هه‌مان شێوه سه‌عات (9:30)ى به‌یانى و (6:00)ى ئێواره، دوو جه‌وله‌ى یاریكردن ئه‌نجامدرا كه‌ئه‌نجامى زۆزك سه‌ڵاح و حسه‌ین عه‌لى یاریزانانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌هه‌ردوو جه‌وله‌كه‌دا به‌مشێوه‌یه بوو: