| هه‌فته‌نامه‌ى چاو‌دێر دووه‌م بردنه‌وه‌ى تۆماركرد |
|
|
| Saturday, 19 July 2008 | |
|
له میانه‌ى یارییه‌كانى خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى شارى سلێمانیدا كه رۆژانه له یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌رێوه‌ده‌چێت ،رۆژى19/7 دوو یاری تر‌ى ئه‌و خوله ئه‌نجامدران له‌یارییه‌كى به‌هێز و پر له كێبركێدا هه‌ردوو تیپی گۆڤارى رێبه‌رى وه‌رزش و ته‌له‌فزیونى په‌روه‌رده به‌یه‌ك گه‌یشتن ، دواى ئه‌وه‌ى له تایمى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو تیپ ئاستێكى زۆر باشیان نیشاندا و یاریییه‌كى باشیانكرد ئه‌وه‌بوو ته‌نها 3 گۆڵ له‌و تایمدا تۆماركرا ، به‌لاَم له تایمى دووه‌م گۆرانكارى و تاكتیكى رێبه‌رى وه‌رزش وایكرد فشارى زۆر له‌سه‌رتیپی به‌رامبه‌ر دروست بكات هه‌روه‌ها به‌كردنه ده‌ره‌وه‌ى یاریزانێكى ته‌له‌فزیونى په‌روه‌رده به كارتى سورله‌لایه‌ن ناوبژیوانى یارییه‌كه‌وه بووه هه‌لێك به‌وه‌ى یارییه‌كه له به‌رژوه‌ندى رێبه‌رى وه‌رش 7_ 1 كۆتایی پێبێت.
یارییه‌كانى رۆژى چوارشه‌مه 23/7به‌مجۆره ده‌كرێن: راگه‌یاندنى پارێزگاران _ رۆژنامه‌ى هاولاَتى سه‌عات 3ى پاش نیوه‌رۆ كه‌ناڵى كوردسات _ راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى سه‌عات 4ى پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
له یاریى دووه‌مدا هه‌ردوو تیپی هه‌فته‌نامه‌ى چاو‌دێر و كه‌ناڵى سپۆرت له یارییه‌كى ماراسۆنیدا روو به‌رووى یه‌كترى بونه‌وه ، ئاستى دوو راگه‌یاندن زۆر له‌ئاستى داوكراودا بوون ، به‌لاَم هێرشه‌كانى چاو‌دێر توانی به‌ربه‌ستى سپۆرت بشكێنێ و به ئه‌نجامى 3 _ 1 بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه له چانسى تیپیه‌كه‌ى كه هه‌فته‌نامه‌ى چاودێربوو بدات ، ئه‌مه‌و دوو یارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆشناوبژیوانى به‌توانا سه‌باح حمه ره‌زا به‌رێوه‌ی ده‌برد.