| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
راهێنه‌ری عه‌ره‌ب بۆ پاره كارده‌كات |
|
|
|
Saturday, 12 July 2008 |
|
راهێنه‌ری پێشووی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی سه‌ڵاح ئه‌مین له‌باره‌ی شكسته‌كانی یانه‌ی سلێمانی له‌خولی عێراق‌و كوردستان ده‌دوێت‌و ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی راهێنه‌ری عه‌ره‌ب ده‌كات كه گرنگی به‌لاوانی یانه‌كان ناده‌ن.
سه‌ڵاح ئه‌مین كه له‌ساڵی 1980 له‌تیپی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌یاری كردووه، له‌ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی كردووه به تپیی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی سلێمانیه، عومه‌ر خه‌تاب یه‌كه‌م راهێنه‌ری بووه، له‌باره‌ی شكستی یانه‌ی سلێمانی له‌خولی كوردستان‌و عێراق وتی "هۆكاری یه‌كه‌می نه‌بوونی ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ته‌نها یه‌ك تیپ كه‌به‌شداری له‌هه‌ردوو خولی عێراق‌و خولی كوردستانی ده‌كرد، نه‌بوونی یه‌ده‌گی پێویست، ئێمه ته‌نها 6 یاریكه‌ری عه‌ربمان هێنابوو، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م كێشانه‌شدا ئه‌گه‌ر ئیتیفاقی یانه‌كان نه‌بوایه له‌خولی نایابی عێراقیدا ئێمه سه‌رده‌كه‌وتین بۆ خولی بژارده".
سه‌ڵاح كه له‌ساڵی 1982 هه‌ڵبژێردراوه بۆ تیپی تۆپی پێی پێشكه‌ووتوانی یانه‌ی سلێمانی، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یاری كردووه، تا ساڵی 1986 به‌رده‌وام بووه، له‌باره‌ی جۆری ئه‌و ئیتیفاقانه‌وه وتی "یاری ئێمه‌و سامه‌را ئیتیفاقیه‌ت كرابوو له‌گه‌ڵ ناوبژیوان‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ركوك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ر نه‌كه‌وین".
سه‌ڵاح ئه‌مین له‌ساڵی 1986 له‌زانكۆی موسته‌نسیریه‌ی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت. ئه‌م سه‌ره‌تا بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش هه‌وڵی ده‌دا، به‌ڵام داوای ئیمزا كردنی لێده‌كه‌ن بۆ رژێمی به‌عس، ئه‌م ئیمزا ناكات‌و له‌كۆلێژه‌كه وه‌ری ناگرن، ناچار ده‌چێته كۆلێژی كارگێری‌و ئابووری به‌غدا‌و هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌وه ده‌كات، له‌باره‌ی گرتنه ده‌ستی راهێنه‌رایه‌تی سلێمانی له‌ساڵی رابردوودا ده‌ڵێت "كاتێك ئیسماعیل محه‌مه‌د راهێنه‌ربوو چه‌ند یاریكه‌رێكی ده‌ركرد، كاتێكیش ئه‌و یانه‌كه‌ی جێهێشت، من یاریكه‌رم بۆ نه‌مایه‌وه‌و ته‌نها یه‌ك تا دوو یاریكه‌ری یه‌ده‌گم به‌ده‌سته‌وه مابوو".
راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سلێمانی كه له‌یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌دا به‌شێوی یه‌ده‌گ یاری ده‌كرد، چوار ساڵیش له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی موسته‌نسیریه یاری كردوه‌و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلێژه‌كه‌ی بووه، گله‌یی له‌راهێنه‌ری عه‌رب ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ئه‌و راهێنه‌ره عه‌ره‌بانه‌ی دێنه یانه‌كوردیه‌كان، ته‌نها بیر له‌ئه‌نجام ده‌كه‌نه‌وه، بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه وه‌ربگرن‌و بیخه‌نه گیرفانیانه‌وه، ته‌نها یاریكه‌ری ئاماده كراویان ده‌وێت، گرنگی به لاوان ناده‌ن، كاتێك من بووم به‌راهێنه‌ر یاریكه‌رم بۆ نه‌مایه‌وه، ناچار یاریم به لاوه‌كانی وه‌ك شاكار‌و كارزان‌و دانا‌و ره‌نجه‌و ژیر ده‌كرد، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاویان بكرێته‌وه".
سه‌ڵاح ئه‌مین كاتێك یاریكه‌ر بووه یه‌ك ساڵ له‌یانه‌ی ته‌ڵه‌به یاریكردووه‌و چه‌ند یانه‌یه‌كی وه‌ك شورته‌و نه‌فت داوایان كردووه، به‌ڵام ئاره‌زووی نه‌بووه یاریان بۆ بكات، ئه‌م راهێنه‌ره ستایشی رۆڵی مه‌لا جه‌بار ده‌كات له‌یانه‌ی سلێمانیدا‌و ده‌ڵێت "مه‌لاجه‌بار تاكه هۆكاری مانه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانی بوو له‌خولی پله نایابی عێراق، زۆربه‌ی یاریكه‌ره عه‌ره‌به‌كان ئه‌گه‌ر بۆندیان وه‌رنه‌گرتایه یاریان نه‌ده‌كرد، ئه‌و زۆربه‌ی بۆنده‌كانی له‌گیرفانی خۆی دا، یاریكه‌رانیش خۆشحاڵ بوون له‌گه‌ڵیا".
سه‌ڵاح ئه‌مین كه چه‌په بووه‌و زۆرترین گۆڵه‌كانی به‌لێدانی راسته‌وخۆ‌و لێدان له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزاوه تۆمار ده‌كرد، له‌ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی به‌هۆی شه‌ڕی كوه‌یته‌وه كۆلێژ ته‌واو ناكات، پاشان ساڵێك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كات، له‌ساڵی 1993 په‌یوه‌ندی ده‌كات به یانه‌ی سلێمانیه‌وه، ساڵێك له‌خولی پله یه‌كی عێراق یاری بۆ ده‌كات، ئه‌م ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وت حه‌سه‌نی سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت "سه‌رۆكێكی دڵسۆزه‌و زۆر خه‌مخۆری به‌شی تۆپی پێی یانه‌كه‌مانه، من 10 ساڵه كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، هیچ كات به‌شداری له‌پێكهاته‌و نه‌خشه‌ی یاری نه‌كردووه".
سه‌ڵاح له‌ساڵی 1994 واز له‌یاری ده‌هێنێت، له‌ساڵی 1997 ده‌بێت به‌راهێنه‌ری یانه‌ی یۆهان، تا ساڵی 2001 كه یۆهان‌و سلێمانی یه‌كیان گرت، ئه‌م وه‌ك راهێنه‌ر‌و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌باره‌ی ئاستی وه‌رزشی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت "هۆكاری یه‌كه‌می شكستی وه‌رزشی سلێمانی نه‌بوونی راهێنه‌ری تایبه‌تمه‌نده به‌پێگه‌یاندنی لاوان‌و بێچوه شێران".
شیاوی باسه سه‌ڵاح ئه‌مین له‌میانه‌ی یاریكردنی كه ماوه‌ی 21 ساڵه له‌خولی عێراق‌و كوردستان‌و زانكۆكان، كارتی زه‌ردو سوری وه‌رنه‌گرتووه، له‌م باره‌یه‌وه سه‌ڵاح ده‌ڵێت "زۆر جار به‌رگریكار ره‌وشتی ناوه‌رزشی‌و وته‌ی نابه‌جێیان پێ وتووم، به‌ڵام هه‌رگیز من وه‌ك ئه‌وانم نه‌كردووه‌و به‌گۆڵ‌و یاری جوان وه‌ڵامم داونه‌ته‌وه".
ئاوێنه‌سپۆرت
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|