|
بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوویدا یانه‌ی سلێمانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی ئاسیای كرد‌و توانی پله‌ی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی تارِاده‌یه‌ك باشه هه‌م بۆ یانه‌ی سلێمانی و هه‌م بۆ وه‌رزشی كوردستان و عێراق به‌گشتی.
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌و سیفه‌ته‌ی كه‌پاڵه‌وانی وه‌رزی رِابردووی خولی یانه‌كانی عێراقه بانگهێشت كرا بۆ به‌شداری كردن له‌خولی تۆپی ده‌ستی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، سه‌ره‌رِای بوونی چه‌ندین گرفت له‌رِووی مادی و پێك هاته‌ی تیپ و نه‌بوونی یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌تیپه‌كه‌داو ئالوده‌نه‌بوون له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، به‌هه‌وڵ و ماندوبونی سه‌رۆكی یانه‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێرِی برِیاردار به‌هه‌ر جۆرێك بووه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی یانه‌كه‌و وه‌رزشی كوردستان به‌جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه رِاهێنه‌رو یاریزانانی تیپه‌كه سودمه‌ند بن له‌به‌شداری كردن له‌و پاڵه‌وانێتییه له رووی هونه‌ری و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندوبوونی وه‌رزی رِابردوویان به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری كردنی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا یه‌كلایی بۆوه ، به‌سه‌رپه‌رشتی (ئاوات ئه‌حمه‌د فه‌قێ) رِاهێنه‌ری تیپه‌كه و (ئه‌مین عه‌لی محه‌مه‌د ) یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان بۆماوه‌ی مانگێك بۆ تیپه‌كه رێكخرا .
رۆژی سێشه‌ممه‌رِێكه‌وتی (3.6.2008) سه‌عات (9)ی شه‌و وه‌فدی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ره‌و وولاَتی كوێت سه‌فه‌ری كرد.
یانه‌ی سلێمانی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا له‌گرووپی دووه‌م و شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له (قادسیه‌ی كوێتی فولازی ئێرانی نوری سعودی جه‌یشی لوبنانی) یاری ده‌كرد.
زۆرینه‌ی یاریزانانی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له رِیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كه‌ن و پوخته‌ی یاریزانه باشه‌كانی عێراقن، هه‌ربۆیه چاوه‌رِوانی ئه‌نجامێكی باشیان لێده‌كرا له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ، به‌لاَم به‌هێزی تیپه به‌شداربووه‌كانی گروپی یانه‌ی سلێمانی كه زۆربه‌یان خاوه‌نی راهێنه‌ر و یاریزانی پیشه‌گه‌رو خاوه‌ن توانای مادی زۆر‌و ، پێشتر له‌چه‌ندین پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداربوون و ، پێش خوله‌كه‌ش چه‌ند كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاَته‌كانی خۆیان ئه‌نجامدابوو،وایكرد كه‌جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی بكرێت له‌نێوان یانه‌ی سلێمانی یانه‌كانی گروپه‌كه‌ی ، به‌چاوپۆشین له یانه‌ی سه‌دی لوبنانی كه‌به‌هۆی جه‌نگی لوبنان و چه‌ند هۆكارێكی تره‌وه ، له‌ئاستی تیپه‌كانی تردا نه‌بوو.
یه‌كه‌م یاری یانه‌ی سلێمانی رۆژی (5.6.2008) به‌رامبه‌ر یانه‌ی نوور بوو، كه‌ئه‌مه به‌یه‌كه‌مین یاری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی ده‌ژمێردرێت له پاڵه‌وانێتیه جیهانیه‌كاندا، یانه‌ی سلێمانی له‌م یاریه‌دا دووچاری شكستێكی گه‌وره بوو به‌ئه‌نجامی (19-40) یاریه‌كه‌ی دۆرِاند،له‌لێدوانێكیشیدا(ئاوات ئه‌حمه‌د)ی رِاهێنه‌ر بۆ نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان بۆ كوێت دوابه‌دوای یاریه‌كه رایگه‌یاند (به‌هۆی ماندوبوونی یاریزانه‌كان له‌كاتی هاتن بۆ وولاَتی كوێت كه (18) سه‌عات له رِێگه‌ی فرِۆكه‌دا هیلاك بووین، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر توانای تیپه‌كه).
یاری دووه‌می یانه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر رێكخه‌ری پاڵه‌وانێته‌یه‌كه یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی بوو، كه‌له‌به‌رواری (6.6.2008) ئه‌نجامدرا، یانه‌ی سلێمانی له‌م یاریه‌دا ئاستێكی زۆر به‌رزی نمایش كرد، به‌جۆرێك كه دروستی ووته‌كانی راهێنه‌ری تیپه‌كه دوای ئه‌نجامدانی یاری یه‌كه‌میان پشت راست بۆوه، كه ئه‌گه‌ر ماندووبونی یاریزانه‌كان نه‌بوایه یاری یه‌كه‌م نێچیرێكی ئاسان نه‌ده‌بوون، ئه‌م یاریه‌ش به سودی یانه‌ی قادسیه (34-29) كۆتایی هات، جێی باسه له‌كاتی به‌رِێوه‌چوونی یاریه‌كه‌د به‌رِێز (سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی سه‌رۆكی وه‌فده‌كه ، لۆگۆی یانه‌كه‌ی كرده دیاری بۆ شێخ (ته‌لاَڵ فه‌هد ئال ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی یانه‌ی قادسیه‌ی كوێت.
سێیه‌م یاری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی فولاز موباره‌كه‌ی ئێرانی بوو، كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ره یا نه به‌هێزه‌كانی ئێران و یه‌كێك بوو له‌پاڵێوراوه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوله‌كه،یاریه‌كه رۆژی (8.6.2008) له‌هۆڵی فه‌جحان هیلالی تایبه‌ت به‌یانه‌ی قادسیه به‌رِێوه‌چوو، له‌م یاریه‌دا یانه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌ده‌ست نه‌دا پێویستی به‌دووخاڵی یاریه‌كه بوو، هه‌ر بۆیه یاریزانان به‌ووره‌یه‌كی به‌هێزو به‌ئاستێكی زۆر به‌رزه‌وه له‌م یاریه‌دا ده‌ركه‌وتن، به‌لاَم لاوازی گۆڵچی یانه‌ی سلێمانی (محه‌مه‌د وه‌فی و شیروان محه‌مه‌د) له‌م یاریه‌داو ، هه‌شت جار وه‌ستاندنی یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی بۆ ماوه‌ی دووخوله‌ك له‌كاتی یاریه‌كه‌دا، خاڵی جیاوازی بوون و یانه‌ی فولازیش سودی زۆری له‌و دوخاڵه بینی و توانیان یاریه‌كه به ئه‌نجامی (32-30) به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ بێنن، به‌گشتی ئاستی یانه‌ی سلێمانی له‌م یاریه‌دا زۆر باش بوو ته‌نانه‌ت شیكه‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵی وه‌رزشی كوێت له‌دوای ئه‌نجامدانی یاریه‌كه رایگه‌یاند چاوه‌رِوانی یانه‌ی سلێمانی بن له‌خوله‌كه‌دا، ئه‌م یانه‌یه داهاتوویه‌كی روون چاوه‌رِێی ده‌كات.
|
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (B)
|
|
رِیزبه‌ندی
|
یاریه‌كان
|
گۆڵه‌كان
|
خاڵ
|
|
یاری
|
بردنه‌وه
|
یه‌كسان
|
دۆرِاندن
|
كردن
|
لێكراو
|
جیاوازی
|
|
1
|
قادسیه
|
كوێت
|
4
|
3
|
1
|
0
|
129
|
105
|
25
|
7
|
|
2
|
فولاز موباره‌كه
|
ئێران
|
4
|
3
|
0
|
1
|
119
|
110
|
9
|
6
|
|
3
|
نوور
|
سعودیه
|
4
|
2
|
1
|
1
|
121
|
88
|
33
|
5
|
|
4
|
سلێمانی
|
عێراق
|
4
|
1
|
0
|
3
|
107
|
131
|
24-
|
2
|
|
5
|
جه‌یش
|
لوبنان
|
43
|
0
|
0
|
4
|
86
|
128
|
42-
|
0
|
دوا یاری یانه‌ی سلێمانی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌یشی لوبنانی دا بوو،یاریه‌كه رۆژی (9.6.2008) ئه‌نجامدرا، یانه‌ی سلێمانی توانی بیسه‌لمێنێت كه ته‌نها بۆ به‌شداری كردن نه‌هاتۆته وولاَتی كوێت و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامێكی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر بكات ، هه‌ربۆیه توانیان ئه‌م یاریه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ‌بێنن و به‌ئه‌نجامی (29-25) له‌یانه‌ی جه‌یشی لوبنانی ببه‌نه‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی سلێمانی له‌دیاریكردنی پله‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌می پاڵه‌وانێته‌یه‌كه له‌رۆژی (12.6) به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌دی لوبنانی یاریكرد،یانه‌ی سه‌د كه دوویاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌رِیزه‌كانیدا یاریان ده‌كردو خاوه‌نی توانا‌و مه‌هاره‌یه‌كی زۆر به‌رز بوون له‌م یاریه‌دا شكستیان به‌یانه‌ی سلێمانی هێناو به‌ئه‌نجامی (28-20) یاریه‌كه‌یان لێبرده‌وه.
يانه‌ی سلێمانی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا (5)یاری ئه‌نجامدا له‌چوار یاریدا شكستی هێناو یاریه‌كیشی به‌بردنه‌وه كۆتایی پێهێنا ، هه‌روه‌ها توانی (127) گۆڵ تۆماربكات و له‌بره‌رامبه‌ریشدا (159) گۆڵی لێبكرێت
به‌م جۆره یانه‌ی سلێمانی پله‌ی هه‌شته‌می ده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئاسیای ده‌سته‌به‌ركردو شه‌وی (13له‌سه‌ر 14ی 6) گه‌شتنه‌وه شاری سلێمانی.
جێی باسه یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی كه له‌گروپی یانه‌ی سلێمانیدا بوو توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری كۆتاییدا به‌ئه‌نجامی (32-28) له‌یانه‌ی سلێبیخاتی هاو وولاَتی خۆی برده‌وه.
ئا/بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|