| وه‌فده‌كه‌ى سلێمانى گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ى دوبه‌ى |
|
|
| Friday, 13 June 2008 | |
|
ئه‌مه‌و بریاره سه‌عات 12 شه‌وى 13 له‌سه‌ر 14/6 له رێگه‌ى ترانزێته‌وه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه‌ماوه‌ى رۆژانى 4 تا 13ى/6 به‌شدارییان كردبوو له خولى ئاسیا بۆ تۆپی ده‌ست و پله‌ى هه‌شته‌مى ریزبه‌ندى گرت. به‌پێی دوا زانیاری تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك رووبه‌رووى پێكهاته‌ى وه‌فده‌كه‌ى یانه‌ى سلێمانى نه‌بۆته‌وه و ئه‌ندامه‌كانى له چاوه‌روانى گه‌رانه‌وه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدا كه هه‌ردوو یاریزان ئیبراهیم وحسێن كه خه‌ڵكى شاره‌كانى نه‌جه‌ف و به‌سره‌ن له‌رێگه‌ى وشكانییه‌وه به ئۆتۆمبێل گه‌رانه‌وه باشورى عێراق. سدیق عه‌واڵى _ فرۆكه‌خانه‌ى دوبه‌ى نێوده‌وڵه‌تى |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى یانه‌ى سلێمانى له ده‌یه‌مین قاره‌مانێتى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیادا كه له وولاَتى كوێت به‌رێوه‌چوو،یانه‌ى سلێمانى پله‌ى هه‌شته‌مى له خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا پێكهاته‌ى وه‌فده‌كه سه‌عات 11 ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى هه‌ینى 13/6 فرۆكه‌خانه‌ى كوێتیان به جێهێشت و سه‌عات 12:30 نیوه‌رۆى هه‌مان رۆژگه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ى دوبه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.