| سلێمانى پله‌ى هه‌شته‌مى ئاسیا ده‌گرێت |
|
|
| Thursday, 12 June 2008 | |
|
پێكهاته‌ى یانه‌ى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى باش خۆیان بۆ ئه‌و یارییه ئاماده‌كردبوو تا ئه‌وكاته‌ى هه‌رچوَنێك بێت پله‌ى حه‌وت له چانسی یانه‌كه‌ى بدات به‌لاَم یانه‌ى ئه‌لسه‌دیش هه‌روا نێچیرێكى ئاسان نه‌بوو له‌كاتێكدا كه جگه له‌وه‌ى دوو یاریزانى ده‌ره‌وه له ریزیدا یاریده‌كات له‌هه‌مانكاتیشدا خاوه‌ن مه‌هاره‌و توانایه‌كى زۆرباشبوون . سه‌ره‌تا به پێدانى لۆگه‌ى یانه‌ى سه‌د به سه‌رۆكى وه‌فدى سلێمانى یارییه‌كه ده‌ستى پێكرد هه‌ردوولا تا توانییان جوانترین یارییان پێشكه‌شكرد به‌لاَم له ده‌ستدانى چه‌ندین گۆڵ بۆ یانه‌ى سلێمانى وایكرد كه له‌و كێبركێیه‌دا به جیاوازى گۆڵه‌كان زۆر جاردووربكه‌وێته‌وه كه‌ده‌بوایه یانه‌ى سلێمانى له‌گه‌ڵ چرِی هێرشه‌كانیدا زۆر گۆڵى تۆماركردایه هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ كورتى باڵاى یاریزانان و كه‌م ئه‌زمونى یانه‌ى سلێمانى ده‌گه‌رێته‌وه كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه گێمى یه‌كه‌م 15 _ 10 گۆڵ به‌سودى یانه‌ى سه‌دى لوبنانى كۆتایی بێت.
به‌مشێوه‌یه یانه‌ى ئه‌لسه‌دى لوبنانى توانى له‌گه‌ڵ به‌رگرییه‌كى به‌هێزدا به‌ئه‌نجامى 28 _ 20 گۆڵ یارییه‌كه له یانه‌ى سلێمانى برێته‌وه و پله‌ى حه‌وته‌م له یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا وه‌رگرێت له به‌رامبه‌ریشدا تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى كه بۆ یه‌كه‌مین جاره به‌شدارى خولێكى له‌مجۆره ده‌كات پله‌ى هه‌شته‌مى گرت هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا مه‌حمه‌د وه‌فى خه‌لاَتى باشترین یاریزانى یارییه‌كه‌ى وه‌رگرت. ئاوات ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تۆپی ده‌ستى سلێمانى له‌گه‌ڵ ده‌ربرینى نیگه‌رانیدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى كه یانه‌كه‌یان وتۆپی ده‌ستى عێراق به‌گشتى نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستى یانه‌كانى ئاسیا و هیواى خواست كه‌ئه‌م به‌شداریكردنه‌ى یانه‌كه‌یان ئه‌زمونێكى باشى لێوه‌رگرن.
هه‌ر له‌و خوله‌دا یانه‌ى نه‌جه‌فیش كه‌نوێنه‌رایه‌تى عێراقى ده‌كرد توانى دواى یانه‌ى سلێمانى به‌پله‌ى نۆیه‌م بێت و هه‌ر له‌وێشدا سه‌رۆكى وه‌فدى یانه‌ى نه‌جه‌ف لۆگه‌ى یانه‌كه‌ى كرده دیاریى به سه‌رۆكى یانه‌ى سلێمانى ، ئه‌مه‌و برِیاره وه‌فده‌كه‌ى یانه‌ى سلێمانى رۆژى هه‌ینى 13/6 بگه‌رێته‌وه هه‌رێمى كوردستان. سدیق عه‌واڵى _ كوێت / نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









له‌میانه‌ى دوا قۆناغه‌كانى یارییه‌كانى خولى تۆپی ده‌ستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا كه له وولاَتى كوێت به‌رێوه‌چوو تیپى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى دواى سێ دۆراندن و یه‌ك بردنه‌وه‌ى دواتر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى یه‌كێك له پله‌كانى حه‌وت و هه‌شتى خوله‌كه سه‌عات 2 ى پاش نیوه‌رۆى رۆژى 5شه‌مه 12/6 تیپی تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى له به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌لسه‌دى لوبنانى به یه‌ك گه‌یشتن،
دواتر له‌گێمى دووه‌مدا یارییه‌كه به ئاراسته‌ى دژه هێرشى دوو یانه به‌رده‌وامیدا ویانه‌ى سلێمانى نه‌یتوانى به‌ربه‌ستى تۆرى باشترین گۆڵچیه‌كانى لوبنان بشكێنێ ، دوو یانه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدابون بۆ وه‌رگرتنى پله‌ى حه‌وته‌م له‌به‌رامبه‌ریشدا پێكهاته‌ى یانه‌ى سلێمانى تاراده‌یه‌كى زۆر باش یاریانكرد هه‌رچه‌نده كێشه‌ى سه‌ره‌كى نه‌بونى ئه‌زمونى ته‌واو بوو له لایه‌ن یاریزانانى سلێمانى بۆ تۆماركردنى گۆڵ.
به‌مشێوه‌یه تیپی تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى كه بۆ یه‌كه‌مین جاره به‌شدارى له ده‌یه‌مین خولى تۆپی ده‌ستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا ده‌كات كه له وولاَتى كوێت به‌رێوه‌چوو توانى ته‌نها به یه‌ك بردنه‌وه پله‌ى هه‌شته‌مى ریزبه‌ندى به‌ده‌ست بهێنىَ.