| دوا مه‌شقی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی |
|
|
| Wednesday, 11 June 2008 | |
|
نزیكه‌ى یه‌ك سه‌عات زیاتر یاریزانانى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن راهێنه‌رو یاریده‌ده‌ره‌كه‌یه‌وه دواى مه‌شقپێكردن و راهینانى ته‌واو رێنمایی یاریزانانیانكرد بۆ ئه‌و یارییه‌ى كه له‌به‌رامبه‌رى ئه‌لسه‌دى لوبنانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌كانى حه‌وته‌م و هه‌شته‌مى ریزبه‌ندى خولى تۆپی ده‌ستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. له‌و راهینانه‌دا هه‌ریه‌ك له حسێن هه‌مزه كه به‌باشترین یاریزانى یارى نێوان سلێمانى و جه‌یش دانرا وهه‌روه‌ها مه‌حمه‌د وه‌فى گۆڵچى تیپه‌كه نه‌یانتوانى به‌هۆى ناته‌واوى باری ته‌ندروستیانه‌وه به‌شداری بكه‌ن ، ئاوات ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى یانه‌ى سلێمانى تایبه‌ت ووتى" كه راسته ئه‌و دوو یاریزانه‌مان نه‌یانتوانیوه مه‌شق بكه‌ن به‌لاَم هیوادارم له یارییه‌كه‌ى یانه‌كه‌مان له به‌رامبه‌رئه‌لسه‌دى لوبنانى بتوانن یاریی بكه‌ن هه‌روه‌ها ئاگایی ئه‌وه‌ى دا كه مه‌شق و راهێنانه‌كانى سلێمانى ئه‌مرۆ كۆتایی هات.
شیروان حه‌مه‌د كه له‌دایك بووى ساڵى 1983 ى شارى سلێمانى یه له‌ریزى یانه‌ى سیروان گۆڵچییه و ئێستا له‌ریزی یانه‌ى سلێمانى به‌شدارى ئه‌و خوله‌ى كردووه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى به‌وه‌ى كه بتوانن ئه‌م یارییه‌ش له یانه‌ى ئه لسه‌دى لوبنانى به‌رنه‌وه و هه‌رنه‌بێت پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى بگرنه ده‌ست. مه‌حمه‌د وه‌فى گۆڵچى یانه‌ى سلێمانى كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌دایك بووى 1976ى شاری به‌غدایه نیگه‌رانى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بۆ دوا مه‌شق و راهێنان یانه‌كه‌ى له كاتى دیاریكراوى خۆیان دواكه‌وتوون به‌لاَم ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه یارییه‌كیان به‌رامبه‌ر ئه‌لسه‌د زۆر زه‌حمه‌ته‌و یانه‌ى ئه‌لسه‌د له ئاسیتێكى به‌هێزدان و ته‌نانه‌ت یاریزانى ده‌روه‌ش له‌ریزیدا یاریده‌كات. ئه‌مه‌و برِیاره سه‌عات 2ى پاش نیوه‌رۆى پێنج شه‌مه 12/6 له‌هۆڵى فه‌جحانى قادسییه‌ى كوێتى هه‌ردوو دوو یانه‌ى سلێمانى و ئه‌لسه‌دى لوبنانى دوایارى خۆیان له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیادا ئه‌نجام بده‌ن. سدیق عه‌واڵى _ كوێت |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌یی ته‌واو بۆ دوایاریى یانه‌كه‌ى له خولى تۆپی ده‌ستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیادا سه‌عات 11 ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى چوارشه‌مه 11/6/2008 یاریزانانى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى روویانكرده هۆڵى ته‌زامون بۆ ئه‌وه‌ى دوا مه‌شق و راهێنانى خۆیانى تیایدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مین عه‌لى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ریش ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانى پێكهاته‌ى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى نیشاندا و هیواى خواست كه بتوان هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م یارییه‌ش به‌رنه‌وه و پله‌ى حه‌وته‌م بگرنه ده‌ست.