| كه‌موكورِى لایه‌نى پزیشكیمان هه‌بوو |
|
|
| Wednesday, 11 June 2008 | |
|
بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر ئاماده‌یی ئه‌و یارییه‌و هه‌بوونى كه‌موكورى و هه‌روه‌ها رونكردنه‌وه له‌سه‌ریارییه‌كانى پێشویان . گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ كامه‌ران حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تیپى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى رێكخست. سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ربتوانن باسێك له‌چونێتى یارییه‌كانى رابردوتان به‌رامبه‌ر یانه‌كانى ئه‌لنور و قادسییه و فولاد و دواتریش بردنه‌وه‌تان له یانه‌ى ئه‌لجه‌یشى لوبنانى بكه‌ن ؟ كامه‌ران حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى تیپی تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى بۆ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشی كوردستان ووتى" له‌راستیدا له ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر رازیم ئه‌وه بوو ئێمه یه‌كه‌م یارییمان له‌گه‌ڵ نورى سعودیه ئه‌نجامدا له كاتێكدا ماوه‌ى زیاترله 18 سه‌عات ئێمه له فرۆكه‌خانه‌ى دوبه‌ى مابووینه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر ماندووببوین ئیدى نه‌مان ده‌زانى تاكتیك و ئاستى نورى سعودى چۆنه تا بتوانین یارییه‌كى باشترمان پێشكه‌ش بكردایه. ئاشكرایه كه هه‌ریه‌ك له‌و تیپانه‌ى یانه‌ى سلێمانى یاریی له‌گه‌ڵدا كردوون له هه‌ره یانه به‌هێزه‌كانى ئاسیا ئه‌ژمارده‌كرێت كه ئه‌توانم بڵێم توانیمان تاراده‌یه‌كى باش یارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین ، ئه‌وه بوو یارییه‌كانى سلێمانى دواى شكستى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى نورى سعودى زۆر باشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ى قادسییه‌و فولاد و پاشان بردنه‌وه‌شمان له جه‌یش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ تا ئه‌و كاته‌ى كه جیاوازى گۆڵه‌كان زۆر كه‌مده‌بون له نێوانماندا. نه‌بونى لایه‌نى پزیشكى به یانه‌ى سلێمانى به‌روونى ده رده‌كه‌وت بۆچى پێش وه‌خت چاره‌سه‌رتان نه‌كردبوو ؟ ،سه‌رپه‌رشتیارى تۆپی ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى راسته لایه‌نى پزیشكیمان نه‌بووه من ئه‌ڵێم ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وه‌ره‌بووه كه كردومانه ئه‌بوایه به‌جدى ته‌ماشاى ئه‌و لایه‌نه‌ش بكه‌ین. تاچه‌ند خۆتان بۆ یارییه‌كه‌ى سه‌دى لوبنانى ئاماده‌كردووه ؟
سه‌رپه‌رشتیارى تیپ له ریزی یاریزاناندا به‌رده‌وام ئه‌بینرا كه لێردا ده‌پرسین كه‌كارى ئه‌و هیچ ئاگاییدانێكه به‌یاریزانان؟ سه‌رپه‌رشتارى تیپى سلێمانى ئاشكرایكرد كه هه‌موو شته‌كانى داوه‌ته ده‌ست راهێنه‌رى تیپه‌كه و ته‌نها ئه‌و لایه‌نى ئیدارى به‌رێوه ده‌بات ئه‌گینا لایه‌نى هونه‌رى بۆكاك ئاواتى راهێنه‌ره. سدیق عه‌واڵى_ كوێت/نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









پاش ئه‌وه‌ى كه یانه‌ى سلێمانى یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ى تۆماركرد له‌خولى تۆپی ده‌ستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیادا ، پێكهاته‌ى یانه‌كه له ئاماده‌یی ته‌واودایه بۆ یاری رۆژى پێنج شه‌مه 12/6 له به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌لسه‌دى لوبنانى،
كامه‌ران حه‌سه‌ن ووتى ،، به‌پشتیوانى خوا ئه‌م یارییه‌ش ده‌به‌ینه‌وه چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كه‌م ده‌رامه‌تى ونه‌بونیه‌وه توانیمانه بگه‌ینه ئه‌م ئاسته‌ى ئێستا كه به ده‌سكه‌وتێكى گه‌وه‌ره‌ى ده‌زانم به‌تایبه‌ت كه له‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كى زۆر به‌هێزدا یارییمان ده‌كرد.