| یادگارییهکانی دامهزراندنی یانهی سلێمانی |
|
|
| Tuesday, 26 February 2008 | |
|
بەڕێز تالب سید على ئەندامى یەکەم دەستەى بەڕێوەبەرى یانەى وەرزشى سلێمانى و یاریزانى دێرینى تۆپی پێ ى یانە و هەڵبژاردەى سلێمانى بەم شێوەیە مێژووى یانەى بۆ ئاشنا کردوین کەجێى ڕێزو پێزانینه
لە پێش دامەزراندنى یانەى وەرزشى سلێمانى لە سەرەتاى ساڵى (1956) لە زۆربەى گەڕەکەکاندا تیپی ئەهلى (میللی) هەبووه.لەگەڕەکى مەڵکەندى تیپی پێشکەوتن ( کە خوالێخۆش بوو عبد الرحمن عەبە گۆڕێ) سەرپەرشتى ئەم تیپەى کردووەلەگەڕەکى شێخان تیپى ئەزمەڕلەگەڕەکى کانێسکان تیپی ئاسۆلەگەڕەکى سابونکەران تیپی هێرشلەگەڕەکى سەرشەقام تیپی سەیوان لەپاشدا خەبات و تیپى ئاکۆلەگەڕەکى هۆڵى تیپی هیوا لەپاشدا تیپی برسى گەڕەکى پیرمەسوور دروست بوو .جگە لەم تیپانەتیپى سوپا ) حامیەى سلێمانى (تیپى فەرمانبەرانتیپی پۆلیسئەم تیپانە لەگەڵ یەکدا یارى دۆستانەیان ئىنجام ئەداو تیپەکانى دەرەوەیشیان بە یاریکردن بەسەر ئەکردەوە.لەو ساڵانەدا جێگرى پارێزگارى سلێمانى بەڕێز( عبداللە بەگ ) بوو کە بەم جوڵانەوە بەو چالاکیە وەزشیانە زۆر خۆش حاڵ و پێ ى باش بوو وە لە هەمان کاتدا خۆى حەزى لە وەرزش بوو ، هەموو سەرۆک تیپەکانى بانگهێشت کرد بۆ دیوانى پارێزگا و پێ ى ڕاگەیاندن کە (دەورەیەک) بکەنەوە لە مابەینى هەموو تیپەکان و بەڵێنى پێدان کە هەموو جۆرە یارمەتیەکیان بۆ دابین دەکات (لەخەڵات و کڕینى کاس و پێداویستیەکانى ئەو خولە)،سەرۆک تیپەکان بە خۆشحاڵیەوە ڕەزامەندیان پیشانداو زۆر سوپاسیان کرد.وە بۆ ئەنجامدانى چۆنیەتى یاریەکان بڕیاریان دا کە یاریەکان بە(دۆڕاندنى دووجار) بۆ هەر تیپێک بۆ خولەکە دەچێتە دەرەوە وە لەپاشدا (قرعە) کرا بۆ یاریەکانیان لە ئەنجامى یاریەکان ( هەردوو تیپی سەیوان و پێشکەوتن) مانەوە بۆ یاری کۆتایی وە ڕۆژى یاری کردن دیارى کرابەپێ ى ڕێکەوتنى ئەو سەرۆک تیپانە، یاری کۆتایی ئەگەر (یەکسان بوون) یاری دووەم ئەنجام بدەن خۆ ئەگەر یاری دووەمیش یەکسان بوون ئەوا یاری (سێ یەم) ئەنجام دەدەن.بەرپرسى تیپی سەیوان شەهید مامۆستا یاسین حەمەساڵح بوو وە تیپی پێشکەوتن کاک گالب سید على بوو.وا ڕێکەوت هەردوو تیپ لە یاری یەکەم و دووەم دا یەکسان بوون ڕۆژى دیارى کراوى (سێیەم) دیارى کرا.یارى سێیەم لە یاریگاى تەیارەخانەکە ، هەردوو تیپ دەستیان بە یارى کردن کرد وە ماوەى (20 خولەک) تێپەڕ بوو ، مامۆستاى خوالێخۆشبوو (یاڵح على یاڵح ) هاتە ناوەوە و یارییەکەى ڕاگرت و ئەندامانى هەردوو تیپەکەى هێنایە قەراغ یاریگاکەوەو بە یاریزانەکانى ووتئەوە جەنابى ( وەزیرى ناوخۆى عێراقە) بەڕێز(حمە سەعید قزاز ) ئەیەوێت قسەتان لەگەڵ بکات ، کە یاریزانەکان کۆبوونەوە لەیەردەم وەزیرى ناوخۆ و مامۆستا ساڵح على لەقسەکانیدا زۆرى پێخۆش بوو وە لەهەمان کاتدا هانى دان کە بەردەوام بن لە وەرزش کردن ، لەم کاتەدا یاریزانى تیپى پێشکەوتن (گالب سید على ) بە مامۆستا ( ساڵح على) ووت دە مامۆستا پێى بڵێ و داواى ( کردنەوەى یانەیەکمان بۆ بکە) ، مامۆستاى خوالێخۆشبووش ووتى ( جەناب ئێمە چەند جارێک داواى کردنەوەى یانەیەکمان کردووە کەچى ڕێگەمان پێنادەن، بەڵکو لەڕێى جەنابتەوە یانەیەکمان بۆ بکەنەوە).خوالێخشبوو ( حمەسعید قەزازیش) ووتى:ئێستا گەڕانێکم بەدەستەوەیە بۆ پارێزگاکانى (کەرکوک و موسڵ ) ماوەى ( 10) ڕۆژم پێئەچێت دواى ئەو (10) ڕۆژە وەرن بۆ لام بۆ بەغداد سەرم لێبدەن ، بەڵام کە هاتن (عەریزەیەکتان ) پێ بێت ناوى کۆمەڵێ کەسان لە پارێزەرو فەرمانبەرو مامۆستاو کاسب کارى تێدابێت و لەگەڵ ناوەکانیان ئیمزایان کردبێت.کەلەم بەڕێزانە پێک هاتبوون:بەڕێز ساڵح على ساڵح چاودێرى وەرزش و یارییەکانبەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەرى ڕۆژنامەى ژینبەڕێز نامق تۆفیق قزاز پارێزەرو موڵکداربەڕێز خلیل ئیبراهیم خالد معاونى تەسویەبەڕێز سعید شفیق ژمێریار لە بەڕێوەبەرێتى تاپۆی سلێمانىبەڕێز اسماعیل عبد الوفاء خاوەنى کۆگاى پرشنگبەڕێز دکران الیکسندریان بریکارى ڕادێواتبەڕێز حسێن ڕەش ڕحیم بەرگدروبەڕێز عمر محمد امین مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانىبەڕێز عزیز محمد ڕەشید مامۆستاى وەرزش لە ناوەندى سلێمانىپاش نوسینى عەریزەو ناوو ئیمزایان کە ژمارەیان (10) دە کەس بوون و لەدواییدا ناوەکانیان دێت ، مامۆستاى خواڵێخۆش بوو (ساڵح على ساڵح) بردى بۆ بەغداد و ئیجازەى کردنەوەى یانەکەى هێنایەوە بەناوى ( یانەى وەرزشى سلێمانى) لە مانگى (10/ 1956) کە ئەو دە(10) بەڕێزە بوون بە(هەیئەى گشتى) ، لە پاش تێپەڕبوونى (6) مانگ بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى میری ئەو سەردەمە ئەبوایە ماوەى (6) مانگ بەسەر دامەزراندنى یانەکەدا تێپەڕ بکات ئەوسا دەتوانرێت دەستەى بەڕێوەبردنى یانە دابمەزرێت.هەربۆیە بانگەوازێک لە لایەن ئەو بەڕێزانە دەرچوو وە بڵاوکرایەوە بەناو شارى سلێمانیدا . کەوا یانەى وەرزشى سلێمانى هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى یانە دیارى دەکات.لەڕۆژى هەینى ڕێکەوتى 26/ 4 /1957 لە هۆڵى قوتابخانەى (سانەوى سلێمانى کوڕان) کات ژمێر (10)ى سەرلە بەیانى هەڵبژاردن ئەنجامدرا . وە لە ئەنجامدا ئەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە بەیەکەم دەستەى بەڕێوەبەرى یانەى وەرزشى سلێمانى دەرچوون و لەهەملن کاتدا ناونیشانەکانیان بەم شێوەیەى خوارەوە دیارى کرا :بەڕێز ساڵح على ساڵح چاودێرى وەرزش و یارییەکان سەرۆکبەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەرى ڕۆژنامەى (ژین) جێگرى سەرۆکبەڕێز سعید شفیق ژمێریار لە تاپۆی سلێمانى سکرتێربەڕێز عمر محمد امین مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانى بەڕێوەبەرى ئیدارەبەڕێز عمر محمود میرزا مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانى ژمێریاربەڕێز عزیز محمد ڕەشید مامۆستاى وەرزش لە ناوەندى سلێمانى چاودێربەڕێز هاشم عزیز نوسەر (کاتب) لە ئەوقافى سلێمانى ئەندامبەڕێز عزیز کریم ملاحزى بەڕێوەبەرێتى ئاوو کارەبا ئەندامبەڕێز عبد الله سعید شوفێر لە شەریکە ئەندامبەڕێز گالب على نوسەر (کاتب) لە تەلەفۆنات ئەندامئەم بەڕێزانەش وەک یەدەک ( احتیات)بەڕێز یاسین محمد ێاڵح قوتابى لە خانەى مامۆستایانى کوڕان یەدەکى یەکەمبەڕێز جەمال حکیم قوتابى شەو (مسائى ) یەدەکى دووەمبەڕێز ئەحمەد محمد قوتابى لە خانەى مامۆستایانى کوڕان یەدەکى سێیەمجا بۆکارەکانى بەڕێوەبردنى یانە بڕیاریان دا کە خانووى بنەماڵەى (حەکیم حاجى مەلا سەعید) کە دەکەوێتە کۆڵانەکەى (مزگەوتى خانەقا)وە بە بڕی (16) دینار بۆ هەر مانگێک بە کرێ گرت.وە بۆ ئەنجامدانى ڕاهێنان و مەشقى تیپەکان یاریگاکانى قوتابخانەى (سانەوى سلێمانى کوڕان) کە ئێستا ئامادەیی سلێمانى کوڕانە بەکار ئەهێنران ، بۆ یارییەکانى (تۆپی پێ و باسکەو بالە) بارەگاى یانەش بۆ یارییەکانى قورسایی هەڵگرتن و جوانى لەش و تۆپی سەرمێز و تەناف بازى و جمناستیک بەکار ئەهێنرا.مێژووى نوێ ى یانەى وەرزشى سلێمانىئێستاش یانەى وەرزشى سلێمانى ناودارترین یانەى وەرزشییە لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق ، پتر لە دوو هەزار ئەندام و دۆستى هەیە لە پیاوان ولاوان وکچان.بارەگاکانى یانە :بارەگاى یەکەم کەبەپیتاک و هەرەوەزى ئەندامان و دۆستانى یانە دروست کرا.دەکەوێتە سەر شەقامى تەنیشت یانەى پزیشکان بەرامبەر بەنەخۆشخانەى (عەلى کەمال) ، لەناو بارەگاکەدا (یارى تۆپی باسکەو بالەو تۆپی دەستى) تێدایە ، یاریگاى باسکەو بالەکەى لە مادەى (ریکۆبۆڵ) دروست کراوە لەگەڵ جێگاى دانشتنى سەیرکەران (مدرجات) لەناو بارەگاکەیدا هۆڵى تۆپی سەرمێز و هۆڵى قورسایی هەڵگرتن و جوانى لەش و ژوورى کۆبوونەوەى ژوورى میواندارى و چەند ژوورێک بۆ خۆگۆڕینى یاریزانەکانى تێدابوو.جگە لەم بارەگایە بارەگایەکى تر کەئەکەوێتە گەڕەکى (چوار باخ) نزیک مزگەوتى ( عبداللە لوتفیی) ەوە کەناودەبرێ بە (کۆمەڵگاى یانەى وەرزشى سلێمانى).لەبەر ( بوونى هۆڵى داخراو) لەسەر تازەترین شێوەى مۆدیرن دروستکراوە ، کە زەویەکەى بەمادەى (تارتان) دروست کراوە ، لەگەڵ جێگەى دانشتنى سەیرکەران کە یاری تۆپی باسکەى تێدا ئەنجام دەدرێت ، هەر لەم یاریگایەدا ژوورى کۆبوونەوەو ژوورى سەرۆک و ژوورى جێگرى سەرۆک و ژوورى سکرتێر و ژوورى ژمێریارى و ژوورى خۆیەتى تێدایەجگە لە چەند ژوورێک کە بەجوانترین کەل و پەلى نوستن و حەوانەوە پڕ کراوەتەوە بۆ ئەو یاریزانانانەى جێ ى نیشتەجێبوونیان نیە لەوێ ئەنوون .هەروەها مەلەوانگەیەکى (داخراو) کە لەسەر تازەترین شێوەکە هەموو مەرجە یاساییەکانى تیادایە، لەسەر بوودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان درووست کراوە بە پێوانەى (25× 13) م.جگە لەمانە هۆلێکى تۆپی سەر مێز کە هەموو مەرجە یاسایی یەکانى تۆپى سەرمێزى تیادا هەیە.یاریگایەکى تۆپی دەستى تیادایە کە لە تەواو بووندایە و بەمادەى (تارتان) دروست دەکرێت.یاریگایەکى تۆپی پێ کە بەچیمەنى سەوز و پتر لە(000 20) بیست هەزار کەس دەگرێت ،لەسەر تازە ترین شێوە نوێ کراوەتەوە لەسەر بوودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، وە ئێستا بە کۆبوونەوەى هەموو یاریگاکان لە چوارچێوەى (مەلعەبەکە) داناونراوە (کۆمەڵگاى یانەى وەرزشى سلێمانى ) لە گەڕەکى چوار باخ.پێویستە ڕۆڵى گرنگى بەڕێز خوالێخۆش بوو (رشید میران) برا گەورەى شەهید کمال سلیم پێبزانریت کە لەپاش هەوڵدانێکى زۆر و ململانێیەکى گران توانى لە ساڵى (1970) ئەو زەویە لە وەزارەتى (بلدیە) وەربگرێت کەبووە بارەگاى یانەکە کەلەسەر شەقامى (حەمدى) وە لەهەمان کاتدا خوالێخۆشبوو (سەرۆکى ئەندازیاران) بوو. هەروەها ڕۆڵى بەرچاوى ماندوبوونى بەڕێز (حەمید میران) براى شەهید( کمال سلیم) و براى خولێخۆشبوو (ڕەشید میران) وون نەکرێت کە بەڕێزى (ئەندازیارە) بوو خۆی نەخشەى بیناى یانەى دروست کردوو لە کاتى کارکردنیشدا بۆ دروست کردنى دڵسۆزانە وەک کرێکارێکیش هاوبەشى دەکرد بۆ دروست کردن ولەهەمان کاتیشدا بەڕێزى سەرپەرشتى دروست کردنەکەى کردووە کە جێ ى ڕێزوپێزانینە.*** تێبینى***بە پێ ی بڕیارى حکومەت ماوەى (6) شەش مانگ لەژێر چاودێریدا ئەمێنێتەوە ئەوسا دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ دیارى کردنى ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەر هەربویە لە (26/4/1957) دا یەکەم هەڵبژاردنى ئەنجام داوە. |








