| ياری تۆپی سه‌رمێز |
|
|
| Monday, 25 February 2008 | |
|
ياری تۆپی سه‌رمێز نووسینی به‌ڕێزان هه‌رده ره‌ئوف بارام & عومه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
٭مێژووی دروست بونی ئه‌م یاریه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی1890 له به‌ریتانیا. ٭یه‌که‌م یه‌کێتی ئینگلیزی ساڵی1940 بۆ یه‌که‌م جار دروست بوو. ٭له ساڵی 1946 دا یه‌که‌م یه‌کێتی تۆپی سه‌رمێزی جیهانی دروست بوو. ٭ساڵی1956 یه‌کێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراقی دروست بوو. ٭ساڵی 1976 یه‌کێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی دروست بوو. ٭سالی 1995 یه‌کێتی تۆپی سه‌رمێزی کوردستان دروست بوو ياری تۆپی سه‌رمێز پێش دامه‌زراندنی یه‌کێتی تۆپی سه‌رمێز له شاری سلێمانی بڵاو بۆوه ، ئه‌وه بوو له ساڵی 1932 له ڕێگای مامۆستایه‌کی موسڵاویه‌وه ئه‌م یاریه هاتۆته شاری سلێمانی ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له ساڵی 1956 وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه . ٭ئه‌و یاریزانانه‌ی که له ساڵانی دامه‌زراندنی یانه‌که‌مانه‌وه ئه‌م یاریه‌یان ئه‌نجام داوه بریتین له ( عومه‌ر ڕۆسته‌م ، ئه‌نوه‌ر ڕه‌شید ، حه‌مه که‌ریم ......هتد ) پاشان له کۆتایی شه‌ستاکاندا ئه‌م یاریه به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و یاسایی په‌یڕه‌و کراوه له لایه‌ن یاریزانان (عومه‌ر ئه‌حمه‌د ، ئاراس نوری ، فوئاد محه‌مه‌د ، فه‌ره‌یدون حاجی ئیبراهیم ) به‌ڵام له ساڵی 1972 به دواوه توانرا له لایه‌ن عومه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه وه‌ک ڕاهێنه‌ر و یاریزان بۆ یه‌که‌مین جار تیپی وه‌رزشی سلێمانی تۆپی سه‌رمێز دروست بکات که پێک هاتبوو له‌م یاریزانانه ( هه‌رده ڕه‌ئوف ، ئاسۆ مه‌حمود ، سمکۆ عومه‌ر، به‌ختیار عه‌لی ، محه‌مه‌د عوسمان ، سه‌روه‌ر قادر ، صه‌لاح قادر ) پاشان توانرا بۆ یه‌که‌مین جار تیپی کچانی تۆپی سه‌رمێز دروست بکرێت که پێک هاتبوون له ( ڕازاو قستنطین ، ڕاز عه‌بدولره‌حمان ، عائشه فه‌تاح ، ژیان عه‌بدولوه‌هاب ، نیان محه‌مه‌د ، جوان عه‌باس ، سازگار ئه‌حمه‌د ، سۆلاڤ ئه‌حمه‌د ....هتد) • له ساڵی 1978 یاریزان ئاکۆ عومه‌ر هه‌ڵبژێردرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق که له پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌ب له ده‌وحه به‌شداری کرد و پله‌ی سێیه‌می به ده‌ست هێنا له تازه‌پێگه‌یشتواندا( ناشئین ) * له سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاکاندا چه‌ند یاریزانێکی تری تۆپی سه‌رمێز دروست بوون له یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی وه‌ک (ئاسۆ عومه‌ر ، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ، ئاسۆ ده‌روێش ، سه‌لام ئه‌حمه‌د ، مه‌حـمود عه‌بدولره‌حمان ، هێڤی ته‌ها ، ئالان محه‌مه‌د سه‌عید ، به‌رزان عه‌لی، کاروان محه‌مه‌د ، ڕزگار فه‌تاح ، ئه‌یوب عه‌زیز ، به‌هادین مسته‌فا ) ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه یاریزان ئاسۆ ده‌روێش هه‌ڵبژێردرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه هه‌روه‌ها سه‌لام ئه‌حمه‌د که پاڵه‌وانی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بوو له ساڵی 1992 دا سه‌ردانی ووڵاتی یه‌مه‌نی کرد وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریزان به‌رزان عه‌لی ساڵی 1988 به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌بی کرد له ووڵاتی میسر یاریزان ئالان محه‌مه‌د سه‌عید یه‌که‌می پاڵه‌وانیه‌تی بێچوه‌شێرانی عێراق بوو له ساڵی 1991 دا(أشبال) ئه‌م یاریزانانه به‌رده‌وام سه‌روه‌ری و سه‌رکه‌وتنیان بۆ یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی تۆمار کردووه وه یانه‌که به‌به‌رده‌وامی له ریزی پێشه‌وه‌ی پله یه‌ک و پله نایابی عێراقدا بووه تا ساڵی 1993 که به بڕیارێکی سیاسی په‌یووه‌ندیه وه‌رزشیه‌کان پچڕان له‌گه‌ڵ به‌غداد دا له دووای ئه‌م پچڕانه یانه‌ی سلێمانی هه‌میشه به‌شداری کردووه و پێشه‌نگ بووه له ناو یانه‌کانی کوردستاندا و له گشت پاڵه‌وانیه‌تیه‌کاندا که له کوردستاندا کراوه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه وه یاریزاناکانی بریتیبوون له {مه‌حـمود عه‌بدولره‌حمان ، سه‌لام ئه‌حمه‌د ، شێرکۆ قادر ، هێڤی ته‌ها ئالان مه‌حمود ، به‌رزان عه‌لی} له ساڵی 2000 دا یاریزانان (حسین عومه‌ر ، به‌ختیار عبدالباقی ) ده‌ستنیشان کران بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌بیان کردوه له ساڵی 2002 دا که له ووڵاتی ئوردون ساز کرا . له دوای ڕوخاندنی ڕژێم یانه‌ی سلێمانی بووه پێشه‌نگی یانه‌کانی عێراق و یاریزانان (حسین عومه‌ر و سه‌یوان جه‌مال و کاروان ئازاد ) به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیا یان کرد که له ووڵاتی هندستان ساز کرا . ساڵی 2004 یانه‌ی سلێمانی هاوبه‌شی پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌کانی ووڵاته عهرهبیاکانی کرد شان به شانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه که له ووڵاتی یه‌مه‌ن ساز کرا ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره دوو یانه‌ی شآری سلێمانی نوێنه‌رایه‌تی یانه‌کانی عێراق بکات وه یانای سلێمانی بریتی بوو له یاریزانان ( هه‌ردی علا‌ءالدین ، حسین عومه‌ر ، به‌ختیار عبدالباقی ) له ساڵی 2006 دا یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی کرد که له لوبنان ئه‌نجام درا پاش ئه‌وه‌ی یه‌که‌م بوو به‌سه‌ر یانه‌کانی عێراقدا ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه یانه‌ی وه‌رزشی سیروان توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به ده‌ست بهێنێت. وه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئه‌م یاریه له یانه‌که‌ماندا یاریزانێکی (محترف) که خه‌ڵکی ووڵاتی چیکیایه یاری کرد بۆ یانه‌که‌مان شان به شانی یاریزانان (به‌رزان عه‌لی و حسین عومه‌ر و هه‌ردی علا‌ءالدین و کۆچه‌ر عوسمان ) . ساڵی 2007 تا ئێستا یانه‌که‌مان له پله‌ی یه‌که‌مدایه له تازه پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران و ژێر ته‌مه‌نی 12 ساڵدا وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌مساڵیش پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست بێنن .
|
| < پێشتر |
|---|








