| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه |
|
|
|
Wednesday, 23 April 2008 |
|
(سه‌ركه وت حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی :
تا سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی بم به‌قسه‌ی یه‌ك كه‌سی حیزبی ناكه‌م،
خه‌ڵكی ئێمه باره‌گایه‌كی حزبییان به لاوه گرنگتره له‌وه‌ی كه وه‌رزش هه‌بێت یان نا.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنی به‌رِێز (سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن) سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (كوردستان سپۆرت):
* ئێوه زۆر جار باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سانی حزبی بوونه‌ته رِێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئاستی وه‌رزش، به‌ڵام ئێوه خۆشتان خه‌ڵكی حزبین، ئه‌م قسانه‌ت چۆن تێك ده‌كه‌نه‌وه؟
ـ رِاسته من كارمه‌ندێكی حكوومیم، به‌لاَم هه‌رگیز وه‌ك كه‌سێكی حزبی بیرم نه‌كردووه‌ته‌وه و حزبم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به كار نه‌بردووه، ده‌شتوانن له كه‌سانی كه له بارودۆخه‌كه نزیكن، بپرسن. ته‌نانه‌ت یانه‌كه‌مان كه‌سانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه، نه‌شبوومه‌ته رِێگر له یاریزانێك و بڵێم ئه‌وه پارتییه یان فلاَن لایه‌نه، ته‌نانه‌ت یه‌كجاریش له رِێگه‌ی حزبه‌وه رِێنماییم وه‌ر نه‌گرتووه، به مه‌به‌ستی لایه‌نی وه‌رزشیش هیچ باره‌گه‌یه‌كی حزبیم به‌سه‌ر نه‌كردووه‌ته‌وه، تا وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانیش بمێنمه‌وه به قسه‌ی یه‌ك كه‌سی حزبی ناكه‌م.
* دوای ئه‌وه‌ی رِاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی ده‌ستی له یانه‌كه به‌ردا، نیازتان نییه رِاهێنه‌ری دیكه بهێنن؟
ـ چاوه‌رِوانی ته‌واوبوونی ئه‌و چه‌ند یارییه‌ی خولی كوردستان ده‌كه‌ین، پاشتر بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه رِاهێنه‌رێك بهێننین، هه‌رچه‌نده‌ش باری دارایی یانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه نییه كه بتوانین رِاهێنه‌رێكی دیكه بهێنینه یانه‌كه.
* بۆچی یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ندێ یانه‌ی شاری سلێمانی زۆر هاوكارییان ده‌كرێت، به لاَم بۆ ئێوه به‌و شێوه‌یه نییه، پێت وانییه ئه‌مه هۆكارێكی له پشته‌وه بێت، یان رِوونتر بڵێین هۆكاری تایبه‌تی و شه‌خسی بێت؟
ـ من ئه‌وه نازانم، ئه‌و قسه‌یه بۆچوونی خۆته، یانه‌ی سلێمانی یانه‌ی من نییه، یانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانییه، كاتێك یانه‌ی سلێمانی دامه‌زراوه (له ساڵی 1956)دا، ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌رپرسن، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌زانی وه‌رزش چییه؟ بۆیه ئێوه ده‌توانن بچن پرسیار له‌و براده‌رانه‌ی دیكه بكه‌ن، ئایا قۆرخكردنی یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی له‌به‌ر منه، یان له‌به‌ر خه‌ڵكی سلێمانییه، باوه‌رِ بكه‌ن ئێستاش بزانم له‌به‌ر من ئه‌و یانه‌یه كێشه‌ی دارایی هه‌یه، ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه، چونكه ئه‌وه كێشه نییه من سه‌رۆ یانه بم یان نا، به‌ڵكوو ئه‌وه كێشه‌یه هه‌ندێك كه‌س گرنگی وه‌زرش نازانن و ئه‌وه‌نده‌ی باره‌گایه‌كی حزبی به لاوه گرنگه، یان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگدانی له باره‌گایه‌كی حزبی به لاوه گرنگه، وه‌رزشی به لاوه گرنگ نییه، وه‌رزش له شاره‌كه هه‌بێت یان نا، كێشه‌ی نییه.
* ئه‌گه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی له كاتی خۆی ته واو نه‌بوو، بۆ وه‌زری داهاتوو یارییه‌كانتان له كوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
ـ ته‌واو ده‌بێت، چونكه به رِێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌كه، له مانگی 10 – 11دا ته‌واو ده‌بیت
* ئه‌دی بۆچی له ماوه‌كانی رابردوودا توندوتیژییت دژی یاریزان (ئه‌حمه‌د سالار) یاریزانی یانه‌كه‌تان به كار هێنا؟
ـ چونكه ئه‌و قسه‌ی ناشیرنی به سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رانبه‌ر گوت، (ئه حمه دسالار) له رِه‌وشتی ( وه‌رزشوانـ)ـێك ده‌رچوو، ئه‌و جگه له‌وه‌ی یاریزانێكی باش بووه، هه‌م پۆلیسیشه، بۆیه هه‌ق نه‌بوو به‌و شێوه‌یه جنێو به یاریزانێكی یانه‌یه‌كی دیكه بدات.
* به‌لاَم ئێستا ئه‌و چووه‌ته یانه‌ی پێرس، ئێوه چۆن رِێگه‌تان داوه، به‌و پێیه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌یه؟
_ من رِه‌زامه‌ندییم ده‌برِی، چونكه ئه‌و كورِه گه‌نجێكی سلێمانییه، منیش حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو گه‌نجی سلێمانی دروست بێت، بۆیه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێرسدا مۆر كرد و هه‌موو پاره‌كه‌شی بۆ خۆیه‌تی، رِه‌وشتی ناو یارگه‌ی وای له ئێمه كرد كه (بۆ وه‌رزێك) رِایبگرین، هه‌ر چه‌نده ئه‌و یاریزانێكی زۆر به‌توانایه، به‌لاَم باشی یاریزان له باشی رِه‌وشتیدایه.
* داهاتی یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی چه‌نده؟
ـ به رِاستی به ژماره‌ی دروست نازانم، به‌لاَم لیژنه‌ی ئوَڵمپی 5 ملیۆن دینارمان ده‌داتێ، حكوومه‌تیش 15 ملیۆن، كه‌واته بوودجه‌مان 20 ملیۆنه، به‌لاَم به كرێی دووكانه‌وه ده‌گاته 34 ملیۆن دینار، هه‌موو مانگێكیش كێشه‌ی داراییمان هه‌یه.
* داهاتووی وه‌رزش له شاری سلێمانی چۆن ده‌بینیت؟
ـ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه هاوكاری وه‌رزش بكرێت، وه‌رزش له سلێمان به‌ره‌و دواوه ده‌رِوات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئێستا قوتابخانه‌ی وه‌رزشیی و یاریگه‌ی جیاجیا دروست بكرێت و هاوكاری ته‌واوی وه‌رزشدءستان بكرێت، به دڵنیاییه‌وه رِه‌وشی وه‌رزش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت.
* بوونی وه‌زارتی وه‌رزش و لاوان چۆن ده‌بینیت؟
ـ وه‌زارتی وه‌رزش و لاوان هه‌ر هیچی بۆ وه‌رزش نه‌كردووه.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|