|
پاداشتێكی گه‌وره بۆ ئه‌رجه‌نتینیه‌كان |
|
|
|
Monday, 08 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆدا رێككه‌وتوه ، به دابین كردنی پاداشتێكی مادی گه‌وره له‌كاتی ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوی مۆندیالی 2010دا.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "كریتیكا" هه‌ردو یه‌كێتی تۆپی پێ و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ، رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی بردنه‌وه‌ی مۆندیالی ئه‌فریقیای باشوری 2010 دا له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه ، ئه‌وا یه‌كێتی ناوبراو بڕی "15" ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌ڵبژارده‌كه ، تاوه‌كو وه‌ك پاداشتێك دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هه‌ر "23" یاریزانه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتیندا ،به‌م پێیه‌ش بێت هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین زیاتر له "630" هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێت .
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یه ، كه‌یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ده‌یداته ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه نازناوی مۆندیالی ئه‌مساڵ ده‌سته‌به‌رده‌كات كه بڕی "31" ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكیه .
جێی باسه پاداشتی هه‌ڵبژارده و یاریزانانی به‌شداربوی مۆندیال ، هه‌ر چوار ساڵ جارێك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات ، به‌جۆرێك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كه پاڵه‌وانی مۆندیالی 1986ی مه‌كسیك بوون ، هه‌ر یاریزانێك بڕی"33" هه‌زار دۆلاری پێبه‌خشرابو.
نوسه‌ر : بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|