|
زاخۆ سێیه‌مین شكستی دوچاری كه‌ركوك كرد |
|
|
|
Monday, 08 February 2010 |
|
پاش 20 رۆژ وه‌ستاندنی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتی تۆپی پێی عێراقه‌وه ، ئه‌مرۆ 8/2 به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و كه‌ركوك یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه.
یاریه‌كه به ناوبژیوانی "رزگار محه‌مه‌د بایز" به‌ڕێوه‌چو ، دوای ده‌ست پێكردنی یاریه‌كه به "5" خوله‌كه "به‌رۆژ جادر" یانه‌ی زاخۆی كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م ، له خوله‌كی "13"شدا یانه‌ی زاخۆ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه كاتێك یاریزان "ساڵح جابر" له تۆماركردنی گۆڵی دوه‌می یانه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوبوو، له‌خوله‌كی "14"ی تایمی دوه‌مدا ، داوه‌ری یاریه‌كه لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی كه‌ركوك هه‌ژماركرد ، به‌ڵام "عه‌لی حسێن" نه‌یتوانی گۆڵی پێ تۆماربكات و گۆڵچی یانه‌ی زاخۆ تۆپه‌كه‌ی گێڕایه‌وه ، یاریه‌كه‌ش "2-0" به‌سودی یانه‌ی زاخۆ كۆتایی هات.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9/2 ئه‌م یاریانه ئه‌نجام ده‌درێن:
دهۆك – دیاله
هه‌ولێر – رومادی
زه‌ورا – پێرس
جه‌ویه - سه‌ڵاحه‌دین
به‌غداد – سامه‌را
موسڵ – هندیه
كاره‌با – مه‌سافی
شه‌رگات – مه‌سافی باشور
نوسه‌ر : بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|