|
سلێمانى به‌ئاسانى بردیه‌وه |
|
|
|
Sunday, 07 February 2010 |
|
بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، رۆژى یه‌ك شه‌ممه 7/2 له‌نێو یاریگاى زانكۆى سلێمانى، یانه‌ى سلێمانى میواندارى یانه‌ى تارمیه‌ى شارى به‌غدادى كرد،
یانه‌ى سلێمانى ئاستێكى به‌رزى پیشانداو توانى به‌ئه‌نجامى 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ى برده‌وه.
گۆڵه‌كانى سلێمانى له‌رێگه‌ى ئه‌حمه‌د سالار‌و ئارام محمه‌د و ره‌نجه به‌هادینه‌وه تۆماركران.
له لێدوانێكیشدا بۆ سایتى یانه‌ى سلێمانى، خه‌سره‌و گورون وتى تیپه‌كه‌مان زۆر به‌باشى خۆى خولى پله یه‌ك ئاماده‌كردووه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى باش ده‌كه‌ین، تاكو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خولى پله نایابى كوردستان.
نوسه‌ر : به‌همه‌ن غه‌ریب
|