|
فێردیناند بووه كاپتنى ئینگلته‌را |
|
|
|
Sunday, 07 February 2010 |
|
دواى لێسه‌ندنه‌وه شاره‌ى كاپتنى له جۆن تێرى به‌رگریكارى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را، فابیۆ كاپیلۆى راهێنه‌ر بریاریدا شاره‌ى كاپتنى بدات به ریۆ فێردیناند.
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌راش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه فێردیناند كاپتنى دووه‌مى ئینگلته‌را بووه، بۆیه مافى ئه‌وه‌ى پێبراوه دواى تێرى ببێته كاپتن.
كاپیلۆ له‌دواى فێردیناند، ستیڤن جیراردى كاپتنى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى كردۆته كاپتنى یانه‌كه، كه‌ئه‌مه‌ى دووه‌میان پاڵێوراوێكى سه‌ره‌كى بوو بۆ وه‌رگرتنى شاره‌ى كاپتنى.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مێلى به‌ریتانیش بڵاویكرده‌وه كه دواى ئه‌و ئابروچونه‌ى تێرى، ئێستا كاپیلۆ له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه یه‌كیان بخاته‌وه‌و به بێكێشه هه‌ردووكیان بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كه بكات.
نوسه‌ر : به‌همه‌ن غه‌ریب
|