| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
تیروپشكی پالاوتنی یۆرۆی 2012 راكێشرا |
|
|
|
Sunday, 07 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له‌وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا تیروپشكی یارییه‌كانی پالاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن بۆ دوایارییه‌كانی "جامی یۆرۆی (2012)ی ئۆكرانیا‌و پۆڵه‌ندا" راكێشرا.
له ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و رازاوه‌دا كه‌دیارترین كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی وه‌ك چیڤچینكۆو ئۆلیگ بلوخینی ئۆكرانی و زییگنیۆ و زاماراش-ی پۆڵه‌ندی ئاماده‌ی بون ، تیروپشك بۆ دوایاریه‌كانی جامی یۆرۆی "2012" راكێشراو ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ش به‌م جۆره‌بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م : (ئه‌ڵمانیا ، توركیا ، به‌لجیكا ، نه‌مسا ، كازاخستان ، ئازه‌ربایجان) .
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م : (ڕوسیا ، سلۆڤاكیا ، كۆماری ئێرله‌ندا ، مه‌قدۆنیا ، ئه‌رمینیا ، ئه‌ندۆرا) .
كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م : (ئیتاڵیا ، سڕبیا ، ئێرله‌ندای باكور ، سلۆڤینیا ، ئیستۆنیا ، دورگه‌ی ڤارۆ) .
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م : (فه‌ڕه‌نسا ، ڕۆمانیا ، بۆسنه ، بێلا ڕوسیا ، ئه‌لبانیا ، لۆكسه‌مبۆرگ) .
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م : (هۆڵه‌ندا ، سوید ، فینله‌ندا ، هه‌نگاریا ، موڵداڤیا ، سان مارینۆ) .
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م : (كرواتیا ، یۆنان ، ئیسرائیل ، لاتیڤیا ، جۆرجیا ، ماڵتا) .
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م : (ئینگلته‌را ، سویسرا ، بولگاریا ، وێڵز ، مۆنتینیگرۆ) .
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م : (پورتوگال ، دانیمارك ، نه‌رویج ، قوبرس ، ئایسله‌ندا) .
كۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌م : (ئیسپانیا ، چیك ، سكۆتله‌ندا ، لیتوانیا ، لیشتنشتاین) .
شایانی باسه هه‌ردو هه‌ڵژارده‌ی ئۆكرانیا و پۆله‌ندا راسته‌خۆ به‌شداری دوا یاریه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌و پێیه‌ی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌می هه‌ر نۆ كۆمه‌ڵه‌كه راسته‌وخۆ بۆ دوایاریه‌كان سه‌رده‌كه‌ون دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیش كه له هه‌شت هه‌ڵبژارده پێك دێت ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و له یاری پاشكۆدا به دوو یاری هاتن و چوون بروه‌كانیان سه‌رده‌كه‌ون بۆ دوایاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا .
پێویسته بشوترێت یاریه‌كانی ئه‌و پاڵاوتنه له به‌رواری (3/9/2010) ده‌ست پێده‌كات و له به‌رواری (11/10/2011) كۆتایی پێدێت ، دوایاریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورپای ئۆكرانیا و پۆڵندا به‌رواری (1/7/2012) ده‌ست پێده‌كات .
نوسه‌ر : بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|