|
به‌هۆی پێكانه‌وه سیرینا كشایه‌وه |
|
|
|
Sunday, 07 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : كچه یاریزانى ئه‌مریكی و یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى تێنسى سه‌ر زه‌وى جیهان "سیرینا وولیامز" به شدارى له پاڵه‌وانێتى پاریسى كراوه ناكات ،
دوایى ئه‌وه‌ى یاریزانى ئه‌مریكى "سیرینا وولیامز" له پاڵه‌وانێتى ئوسترالیاى كراوه‌ى نازناوه‌كه‌ى به ده‌ست هێنا ، ئه‌و یاریزانه له كاتى خۆئاماده‌كردن بۆ پاڵه‌وانێتى پاریسى كراوه دووچارى پێكهان هات ، بۆیه پێش ده‌ست پێكردنى ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دوایه‌كى پێشه‌كه‌ش به یه‌كێتى تێنسى سه‌رزه‌وى جیهان كردووه كه ناتوانێت به شدارى بكات ، جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سیرینا له‌گه‌ڵ ڤینۆسى خوشكی له یارى دووانى پاڵه‌وانێتى تێنسى كراوه‌ى ئوسترالیادا نازناوه‌كه‌یان به ده‌ست هێنا بوو ، پێویسته بوترێت "سیرینا " به (9) هه‌زار و (432) خاڵ پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى باشترینه‌كانى جیهانى تێنسى سه‌ر زه‌وى له سه‌ر ئاستی كچاندا گرتووه .
نوسه‌ر : بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|