|
ئه‌لڤێس 3 هه‌فته دورده‌كه‌وێته‌وه |
|
|
|
Sunday, 07 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه یاریزانی یانه‌كه‌یان به‌رازیلی "دانێل ئه‌لڤێس" به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ى 3 هه‌فته له یاریگاكان دور ده‌كه‌وێته‌وه ،
له هه‌واڵه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌دا هاتوه كه ماسولكه‌كانی قاچی راستی "دانێل ئه‌لڤێس" دوچاری گرژبون بۆته‌وه له‌كاتی خۆئاماده‌كردنی یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌دا بۆ یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی كه تیایدا به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامی "2-1" سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ركرد .
دواتر پزیشكی تایبه‌تی یانه‌كه پشكنینی بۆ ئه‌و یاریزانه كرد و رایانگه‌یاند كه پێویسته ئه‌لڤێس بۆ ماوه‌ى 3 هه‌فته له ژێر چاودێریدا بێت ، به‌وه‌ش ئه‌و یاریزان له خولی ناوخۆى ئیسپانیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری ناكات و هه‌روه‌ها له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاش ناتوانێت به‌رامبه‌ر به یانه‌ى شتوتگارت ئاماده‌ببێت .
نوسه‌ر : بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|