|
جۆن تێرى نیشانه‌ى كاپتنى لێسه‌ندرایه‌وه |
|
|
|
Friday, 05 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : به‌بڕیارێكى فابیۆ كاپیلۆ، نیشانه‌ى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را له جۆن تێرى سه‌ندرایه‌وه.
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را بڵاویانكرده‌وه دواى وت‌و وێژێكى 12 خوله‌كى له‌نێوان فابیۆ كاپیلۆى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را‌و جۆن تێرى كاپتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه، بریاردا نیشانه‌ى كاپتنى لێبسه‌نرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كانى هه‌واڵى ئینگلته‌راش، پێده‌چێت له‌و دانیشتنه ته‌نها باس له‌و كیشه‌یه‌كرابێت كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یاندنه‌كانى ئینگلته‌را په‌یوه‌ندیه‌كى سێكى نێوان تێرى‌و ڤانیسیاى هاوڕێی وایان بریجیان ئاشكرا كرد.
كاپیلۆش رایگه‌یاند دوا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد، رونبوه‌وه كه به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ى نیشانه‌ى كاپتنى له جۆن تێرى، كێشه‌كه كۆتایی دێت، بۆیه ئه‌و بریاره‌یان داوه.
كاپیلۆ كه خه‌ڵكى وڵاتى ئیتاڵیایه، وتیشى " جۆن تێرى له‌نێو یاریگادا ره‌وشتى جوانى پیشانداوه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه باشترین ئیش بۆ ئینگلته‌را بكه‌ین".
نوسه‌ر : به‌همه‌ن غه‌ریب
|