|
Friday, 05 February 2010 |
|
ئاژانسه‌كان : لیژنه‌ى سزادانى یه‌كێتى تۆپى پێی ئیتاڵیا، خۆزیه مۆرینیۆى راهێنه‌رى یانه‌ى ئینته‌رمیلانى به بڕى 20 هه‌زار یۆرۆ دا.
دواى ئه‌وه‌ى مۆرینیۆ له رۆژى 22ى مانگى 12ى 2009دا له‌دواى یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئه‌تلانتا جنێوى به ئه‌ندریه راماتزۆرى رۆژنامه‌نووسدا،رۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ده‌بێت ئه‌و راهێنه‌ره به‌پێی مادده‌ى یه‌كى یاساى تۆپى پێ سزابردێت.
دواى دان پێدانانى مۆرینیۆ به‌و قسانه‌دا، لیژنه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌و مادده‌یه كه تایبه‌ته به‌سه‌رپێچى یاریزانان‌و راهێنه‌ران، بریاریدا ئه‌و راهێنه‌ره جوله‌كه‌یه به 20 هه‌زار یۆرۆ سزابدات.
دواى ئه‌و سزایه‌ش مۆرینیۆ وتى " له‌راستیدا جنێوم به یه‌كێك له‌هاوڕێكانى خۆمداوه، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستدرێژیم نه‌كرۆدته سه‌ر كه‌س، وه‌ك ئه‌وه‌ى راگه‌یاندنه‌كان باسیده‌كه‌ن".
نوسه‌ر : به‌همه‌ن غه‌ریب
|